ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شەوی هەینی 19ی خەرمانانی 13958ی هەتاوی، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە شاعیران و نووسەران و کتێبدۆستان، پەرتووکخانەی “نامی” لە شارەدێی ئاڵۆت ـی سەر بە باژێڕی بانە، کرایەوە.
ڕێ‌و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی نامی له شاره دێی ئالۆت له شه‌وی 19 مانگی خه‌رمانان 1395 ی هه‌تاویبه هیممه‌تی:
لەو ڕێوڕەسمەدا شاعیران، “ئاسۆ و ئه‌مین گه‌ردیگلانی ، سه‌لاح حسێنی ، هێرش بێتووشی ، ک.د.ئازاد و سۆران حوسێنی شیعریان خوێندەوە.
هەروەها مامۆستا و هونەرمەندانی بەرزی گەلی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات، “عەزیز شاهڕۆخ و مامۆستا خدر قادری بەشدار بوون و ئاواز و حەیرانیان پێشکەش کرد.
هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا خه‌ڵات بەخشرا به تێکۆشه‌ران و چالاکانی پێکهێنه‌ری کتێبخانه‌ی “نامی”ـی ئاڵۆت.