بەڵگە فیلمی ” لە پەنای دار بەڕوودا” خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی بلژیکی وەرگرت.

0
262

ڕۆژی کورد: بەڵگە فیلمی “در پناه بلوط” (لە پەنای دار بەڕوودا) خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی بلژیکی وەرگرت، بەرهەمی دەرهێنەری بەڵگەفیلمی کوردی ئیلامی،  مەهدی نوورمحەممەدی یە و لە فستیڤاڵی ناونەتەوەیی فیلم لە بلژیک، خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.

ئەو بەڵگە فیلمە لە نێوان 300 فیلم لە سەرانسەری جیهان، خەڵاتی باشترین فیلمی لەو فستیڤاڵە بۆخۆی تۆمار کرد.

فستیڤاڵی “نامور”ـی بلژیک یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین فستڤاڵەکانی بەشی ژینگە و سرووشتە کە لە ئاستی ئوروپا بەڕێوە دەچێ و ئەمساڵ 22هـەمین خولی ئەو فستڤاڵە بەڕێوە چوو.

بەڵگەفیلمی” در پناه بلوط”  تا ئێستا چەند خەڵاتی تری لە ئاستی ئێران و ناونەتەوەییدا بردۆتەوە.

بەڵگەفیلمی ” در پناه بلوط” باسی ژیانی سمۆرەیەکە لە ئیلام لە کوردستانی خۆرهەڵات و بە شێوەیەکی بەڵگەیی دەیخاتە ڕوو.

بەڵگە فیلمی ” در پناه بلوط”، پێشتر سیمورغی بلووریی ٣٢ ـهەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجر و پەیکەری باشترین بەڵگە فیلمی ئێرانی لە فستیڤاڵی ناونەتەوەیی سینەمای حەقیقەتدا بردۆتەوە.

مەهدی نوورمحەممەدی، دەرهێنەری کوردی خەڵکی ئیلامە و تا ئێستا چەندین کاری باش و بەناوبانگی تۆمار کردوون کە بەڵگەفیلمی ” در پناه بلوط” دوایین کاری ئەو دەرهێنەرە کوردەی ئیلام ـە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت