لە نەغەدە هێرش کرایە سەر پاسگایەکی ڕژیم

0
238

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بڵاوبۆوە لە ناو چەند کاناڵێکی هەواڵدەریی سەر بە ڕژیم لە شاری نەغەدە، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە تاریکانی شەودا هەڵیانکوتاوەتە سەر پایەگای پاسگای گووندی “بەگم قەڵا”.

هەرچەند بەپێی ئەو سەرچاوانە ئەو کەسانە ڕاونراون و پاشەکشەیان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئەنجام و ئەژماری کوژراو و بریندارەکانی ڕژیم لەبەردەست دا نیە بەڵام دەگوترێ ئەو گرووپە نەناسراوە کوژرا و برینداریان نیە.

شایانی ئاماژەیە کە دۆینێ یەکشەممە گرووپێکی چەکداریی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی “هەڵۆکانی زاگرۆس” لە ناوچەی سەقز و لە بۆسەیەکدا هەڵیانکوتا سەر هێزەکانی ڕژیم و لە ئەنجامدا ٧ کەس و لە ناویاندا فەرماندەیەکی ڕژیم بەناوی “سەرهەنگ ئەکبەری” کوژران.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت