لایەنگرانی موجاهدین هەوڵی داگرتنی ئالای کوردستانیدا

0
764

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات نیوز، لە رێورەسمی کردنەوەی یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی ئۆپۆزسیونی ئێرانیەکانی دەرەوە، سکیورتیەکانی و پاسەوانانی هۆڵی کۆبوونەوەکە هەوڵی داگرتنی ئالای کوردستانیانداوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوەتی ١٩ی پوشپەر و کۆبوونەوەی  ئۆپۆزسیونی ئێرانی بە سەرپەرشتی موجاهدینی خەڵق لە پاریسی پایتەختی فەڕانسا، ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی ئێرانی و نێودەوڵەتی و ژمارەیەک بەرچاو حزب ولایەنی کوردستان ئێران و کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

هەروەها شاندێکی پەیوەندیەکانی دەرەوی پارتی لیبرال دیمۆکرات کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو پارتە بە ئاڵای  کوردستانەوە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، کە ئەمەیش بووە بە هۆی نەگەرانی و ناڕەزایەتیی پاسەوانان هۆڵەکە و لە ئەنجامدا  ژمارەیەک لە ئەندام ولایەنگرانی موجاهدین داوایان لە شاندی بەشداربووی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان کردووە  بەبێ ئالای کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن کە ئەمەش لەلایەن شاندی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستانەوە کاردانەوەی لێکەوەتەوە ئامادە نەبوون بە بێ ئالا کوردستان بەشداری لەم کۆبوونەوەیەدا بکەن.

عەلی هیممەتی ەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژی کورد گوتی: “ئێمە وەک شاندێکی کوردی و وەک  پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان بەشداری ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییەمان کرد و وەک کورد بە پێویستمان زانی بە هێمای نەتەوەیی خۆمان و ئاڵای کوردستانەوە بەشداری بکەین کە ئەو هەنگاوەی ئێمە لە لایەن ئەندامانی مجاهدینی خەڵقەوە ناڕزایەتی لێکەوتەوە و دواتر پاسەوانەکانیان ئاگادار کردەوە بەڵام سکاڵا و داواکاری و گوشارەکانی ئەوان لە لایەن ئێمەوە ڕەت کرایەوە و پێمان ڕاگەیاندن کە ئێمە وەک کورد و بە هێما نەتەوەییەکانی خۆمانەوە بەشداری دەکەین و لە ئەنجامیشدا پێداگری ئێمە سەرکەوت”

هیممەتی هەروەها گوتیشی: “مخابن هەندێک ڕێکخراو و حیزبی کورد کە لەوێ بوون بە هیچ جۆر پاڵپشتیان نەکردین و بێدەنگیان گرتە بەر، بەڵام ئێمە توانیمان بە پێداگریی خۆمان ئاڵای کوردستان لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو کۆنفرانسە بەرینە کە زۆرینەی نەتەوەکانی جیهان تێیدا بەشدار بوون، بشەکێنینەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت