لاوێكی ١٩ ساڵه‌ به‌ گولله‌ی هێزی ئینتزامیی رژیم له‌ سه‌ر شه‌قام كوژرا

0
470

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ ، كرێكارێكی ١٩ ساڵانه‌ به‌ ناوی ئه‌میر عه‌باس نه‌ژاد خه‌ڵكی شێخ لامه‌رد ی سه‌ر به‌ شاری شیراز له‌ حاڵێكدا خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ناوماڵ بوو له‌ لایه‌ن هێزی ئینتزامیی ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ درایه‌ به‌ گولله‌ و گیانی لێ ئه‌ستێندرا .

ئه‌میری ١٩ ساڵانه‌ له‌ رێگه‌ی كرێكاری و گواستنه‌وه‌ی ناوماڵی خه‌ڵك بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابین ده‌كرد و به‌ ته‌نیا كاسبكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوو كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ئینتزامیی شیرازه‌وه‌ كوژرا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت