سەرۆکی پارلمانی ئێران: داوا دەکەم کارخانەی ناوکی بۆ پیتاندن دابمەزرێت

0
535

ڕپژی کورد: عەلی لاریجانی لە لێدوانی خۆی لە پارلمانی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی قسەکانی بان کی مۆن، داوای کرد کارخانەیەکی ناوکی بۆ پیتاندنی یورانوینوم دابمەزرێندرێت.

بۆ ئەو مەبەستەش، لاریجانی داوای لە ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران کرد تا گەڵاڵەیەک ئامادە بکەن و بیدەن بە مەجلسی ئێران.

لاریجانی لە لێدوانی خۆی لە پارلمانی ئێران گوتی: “بان کی مۆن هیچ سەرنج ناداتە دڵەڕاوکێکانی ئێران، بەرنامەی موشەکیی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێککەوتننامەی ناوکیی ئێران لەگەڵ زل هێزانی جیهانەوە نیە”.

بان کی مۆن، سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ئەو دواییانەی خۆیدا بۆ شۆڕای تەناهی، بەرنامەی موشەکیی ئێرانی بە بەرنامەیەکی دژ بە ڕوحی ڕێککەتننامەی ناوکیی ئێران لەگەڵ کۆمەلگای جیهانی زانیوە و گوتوویەتی بەرنامەی ناوکیی ئێران “کێشە خوڵقێنە”.

لاریجانی وێڕای ڕەت کردنەوەی قسەکانی بان کی مۆن، گوتی: “بە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ کام لە بەڵێنییەکانی خۆیان لە هەمبەر ئێران بەجێ نەهێناوە، ئێران هیچ ڕێگایەکی تری جیا لە ڕووبەڕووبوونەوە نەماوە”.

سەرۆکی پارلمانی ئێران هەروەها گوتیشی: “پیویستە ڕێکخروای وزەی ناوکیی ئێران لە گۆر یاسای پەیوەندیدار بە وەڕێخستنی کارخانەی ناوکی بۆ پیتاندن بە پێی پێویستیی ئێران ئاماد ەبکات و مەجلس لە ڕەوتی کارەکە ئاگادار بکاتەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت