ئیلام: بە هۆی لافاو، دوو کەس گیانیان لە دەست دا

0
583

ڕۆژی کورد: تا ئێستا بە هۆی لێشاو، دوو کەس لە ئیلام گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد سلێمانی بەرپرسی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی هەیڤی سووری پارێزگای ئیلام، باسی لە مردنی ژنێکی گەنج لە لافاوی میمک ساڵح ئاوا کردووە و گوتووشیەتی:” هێشتا مەیتی ئەو ژنە نەدۆزراوەتەوە”.

هەروەها ئومید عەلی سەبزی، فەرمانداری دێهلۆران باسی لە بێ سەر و شوێن کردنی شۆفیری ترێلیەک لە شاری دێهلۆران کردبوو کە ئەمڕۆ مەیتەکەی دۆزراوە.

شایانی ئاماژەیە کە بە هۆی هەستانی لافاو و سەرڕێژ بوونی چۆمی سیمرە، سێ هەنگداری گوندی زیرخاکی بەشی هەلیلانی شارستانی چارداول ـی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە دۆینێ ئێوارێوە لە شوێنێک عاسێ ببوون کە ئەمڕۆ بە هەلی کۆپتێر، ڕزگار کراون.

شایانی ئاماژەیە کە پارێزگای کوردنیشینی ئیلام یەکێک لە هەژارنشینترین پارێزگاکانی ئێرانە کە کەمترین خزمەتگوزاری پێگەیشتووە و بەو بۆنەشەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە عەردهەژ یان لێمشتێک، زیاترین خەساری بەردەکەوێ و زۆرترین زیانی ماددی و گیانی پێدەگا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.