له‌ سلێمانی و هه‌ولێر کۆنسێرتێک بۆ یارمه‌تی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و کرماشان ساز دکرێت.

0
15

گرووپی موزیكی لوڕ له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا كۆنسێرتێكی موزیک و گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان “مه‌سعود عه‌زیزی” و “كه‌نار ته‌ها” ڕێک ده‌خات كه‌ داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ بۆ هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان و كرماشان ده‌بێت.

له‌م كۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندانی موزیکژه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ به‌شدارن: (نزار زێوێی  تار، جه‌نگین جه‌مال  زه‌ڕب و ده‌ف، كاروان مه‌حموود  نه‌ی، ئه‌فشین جه‌مال كه‌مانچه‌، گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا عود، ئاكۆ جه‌مال  كاخۆن- گۆزه‌).

ئه‌م كۆنسێرته‌ له‌ 13ی جانیڤێریی 2018 له‌ شاری سلێمانی له‌ سه‌عات 5ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی رۆشنبیری به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و له‌ 15ی جانیڤێریی 2018 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ سه‌عات 4ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی زه‌یتوون له‌ ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌