له‌ کافه‌ وێنه‌ی شاری سنه‌، پێشانگای وێنه‌ی شنگال و کۆبانی کرایه‌وه‌

0
8

پێشانگای وێنه‌ی ئاواره‌کانی شه‌نگال و کوبانی له‌ شاری سنه‌ بڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌م پێشانگه‌یه‌ وێنه‌کانی “مه‌هدی ته‌وه‌کولی” وێنه‌گری کورد نمایش ده‌کرێت . جێگه‌ی باسه‌  کۆبانی له‌ سالی ۲۰۱۴ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ری به‌ڵام دواجار کوردی سووریا خۆڕاگری کرد و داعشیان له‌م شاره‌دا شکست دا، هه‌روه‌ها ساڵی ۲۰۱۴ تیرۆریسته‌کانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر شاری شه‌نگال و به‌ ده‌یان هه‌زار کوردی ئێزدی ئاواره‌ بوون و ژماره‌یه‌کی زۆریش ئه‌سیر کران.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ ۲۰ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕ ده‌ستیپێکردووه‌ و تاکوو ۲۷ی ئه‌م مانگه‌ درێژه‌ی ده‌بێت. پێشانگاکه‌ له‌ کافه‌ وێنه‌ی شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌