کوشتنی کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە/ئالان ـی سەردەشت

0
1638

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان”، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی میرمنداڵی کورد لە ناوچەی ئالان ـی سەردەشت کەوتە بەر دەستڕێژی هیزەکانی ڕژیم و بە تووندی بریندار بووە.

هێدی ئیسماعیلی، تەمەن ١٦ ساڵان، ڕۆژی شەممە کات ژمێر ٦ی ئێوارە لە نزیک گوندی :مێرگاسە” کەوتۆتە بۆسەی هیزەکانی هەنگی مەرزیی شاری سەردەشت و بە هۆی دەستڕێژ لە پشتێن بۆ سەرێ بە تووندی بریندار بووە .

هێدی ئیسماعیل پوور، ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و لە ژێر چاوەدیری تووندی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سەردەشت لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

هەروەها ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و تەنیا یەک ڕۆژ بەر لەم ڕوادوە، دوو برای گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتنە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا کوژران.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی ڕاونانی کاسبکاران لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیم لە شاری بانە، دوو ژن بە ناوەکانی ”فاتمە ” خێزانی فەرشید و ” گەرمیان ” خێزانی حەمە هەڵۆ، کەوتوونە بەر ئۆتۆمبیلەکانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و یەکیان گیانی لە دەست داوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی ناوچەی مەڕگەوەری ورمێ بە هۆی ڕاوەدوونیانی هێزەکانی ڕژیم لە چیایەک کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
“محەممەد ڕەشید یۆسف پوور”، خەڵکی گوندی “نۆوێ” ـی ناوچەی مەرگەوەری شاری ورمێ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ڕژیم کوژراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت