ئاوڕێکی کورت لەسەر مێژووی سایکس پیکۆ

0
975
ئیمان مورادوەیسی
ئیمان مورادوەیسی

نووسەر: ئیمان مورادوەیسی

لە پاییزی 1915 ی زایینی، لە کاتی شەڕی جیهانی یەکەم دا، بریتانیاو فەڕانسەو ڕووسیە و لایێک لەو شەڕە بوون بڕیاریان دا کە ئەگەر لەو شەڕەدا سەرکەوتوو بوون و براوەی ئەو شەڕە بوون، دەوڵەتی عوسمانی کە لایێکی تری ئەم شەڕە بوو لە نێوان خۆیاندا دابەشی بکەن، دوو نوێنەر لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕانسە چەند مانگێک بە شێوەی نەهێنی وتووێژیان دەکردو ئاکامی وتووێژەکانیان بە ڕووسیا ڕادەگەیاند. هەتا مانگی مەی 1916 کە سەد ساڵ پێش ئێستا دەکات به ڕازی بوونی هەموو لایێک بە نەهێنی “ڕێککەوتننامەی ئاسیایی بچووک” کە هێندێک لە مێژووزانان باوەڕیان وایە جوغرافیای سیاسی و تەنانەت داهاتووی دانیشتوانی  خۆرهەڵاتی ناڤینی قەڵەم لێدا، ئەم ڕێککەوتننامەیە زیاتر بە ناوی “ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆ دەناسین.

واتای سایکس پیکۆ چیە؟

سایکس ناوی نوێنەری بریتانیا لە دانیشتنەکاندا بووو پیکۆ نازناوی نوێنەری فەڕانسە، ئەم ڕێککەوتننامە کە بە هۆی دانیشتنەکانی ئەم دوو نوێنەرە بە تێکەڵاوی ناوی ئەو دوو کەسە، ناوبانگی دەرکرد.

ناوەڕۆکی ئەم ڕێککەوتننامەیە چی بوو؟

بە کورتی هەر یەک لە لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە بەشێک لە ئیمپراتووریی عۆسمانیان هەلبژاڕدو ئەو بەشانە بە تەواوی لە ژێردەسهەڵاتی ئەوان دابەش کران.

پشکی بریتانیا بە کورتی برتی بوو لە: بەشێک لە عێراق، کوەیت، ئۆردۆن، نیوەی باشووری ئسراییل و هتد…

پشکی فەڕانسە بە کورتی: سوریە، لوبنان، بەشێک لە باکووری عێراق وبەشێک لە تورکیا کە هاوسنووری سووریایە.

پشکی ڕووسیە: بەشێک لە تورکیا لەجیرانەتی ئێران و هەروەها ئێستانبوول وهتد…

ئەدی ڕای خەڵک و دەسەڵاتدارانی ئەووڵاتانەچی؟

بەکورتی، بۆچوونی خەڵکی ئەو وڵاتانە گرینگیەکی نەبوو، سەڕەرای ئەوەی کە بەدژ ڕاوەستانی خەڵک لەو کاتەدا دەیتوانی کێشەساز بێت، بەڵام زلهێزانی ئوروپایی هۆکارێکیان نەدەبینی کە ڕای کەسێک وەربگڕن، کەسایەتیە سیاسیەکانی ئوروپا بەتایبەت سایکس و پیکۆ کە خۆرهەڵاتی ناڤینیان دیتبوو لەو باوەڕەدا بوون کە حکوومەتی ئەوان بەسەر خەڵکی ئەو وڵاتانەدا خێر و بەرەکەتە بۆیان.

هەوڵی کورد دوای سایکس-پیکۆ:

ساڵێک پێش ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە ئامادەبوونی مەرجەکان بۆڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکردو ئێستا باس لە نەبوونی توانا بۆڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکات؟؟

لەکۆتایی شەڕی جیهانیی یەکەمدا و لەناوچوونی دەوڵەتی عۆسمانی، دەرفەتێکی باش بۆ درووست کردنی دەوڵەتی کوردی هاتبۆ ئاراوە بەڵام ڕووداوەکانی دواتر بە شێوەیەک بەرەوپێش نەچوو کە لە ڕێککەوتننامەی  *سێڤر* پێش بینی کرابوو.

بەپێی ڕێککەوتننامەی سایکس- پیکۆ، کوردستان لەسەر سێ وڵاتی سوریەو تورکیەو عێراق دابەش بوو کە ئێستا شی لەگەڵ بێت هێشتا بەو شێوە ماوەتەوە. لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا کوردەکانی ناوچە، بینەری چەندها ڕووداو یان هەوڵدانی مێژوویی بوونەو ئەم هەوڵ دان و ڕووداوانە هێشتا نەگەیشتوون بە ئاکام و کورد بەئاواتی کۆنی خۆی نەگەیوە.

یەکەم ئەزموونی کوردەکان پاش شەڕی جیهانی یەکەم بزاڤی مستە فابارزانی لەک وردستانی عێراق بوو کە لە دوو جاردا هەوڵی بۆ درا، لە نێوان ساڵەکانی 1931هەتا 1942کە نەگەیشت بە ئاکام وسەرکوت کرا.

دووهەمین ڕووداو کۆماری کوردستان ىوو لە مەهاباد کە ساڵی 1946 لە ئێران بە هۆی شەڕی جیهانی دووهەم و بوونی ئەرتەشی سوور لە بەشی ڕۆژئاوای ئێران و کاریگەرییەکانی سەری هەڵداو بە شێوەی کۆمارێکی خودموختار، دوای نزیک بە یەک ساڵ لەگەڵ چوونی ڕووسەکان لە باکووری ئێران سەرکوت کراو کۆتایی پێهات .

هەرێمی کوردستانی باشوور و داهاتووی سایکس-پیکۆ:

کوردەکانی دانیشتووی عێراق لەدوای ڕووخانی سەدام، لە ساڵی2003  ئاڵووگۆڕێکی نوێ بەسەر ژیان و دۆخینەتەوەییاندا هاتووە، کوردەکانی ئەو بەشەی کوردستان کە لەگەڵ ئامریکا بۆ ڕووخانی سەدام کاریگەرییان هەبوو، دوای ڕووخانی سەدام، وڵاتێکیان لە بەشێک لەعێراق (کە لە ئەسڵدا کوردستانە نەک عێراق)، دامەزراندو بە فەرمی لە یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتەدا ناسران و داهاتی نەوت، ئیزنی ئەوەی پێدان کە لەباری ئابووری زۆر بە باشی سەرکوتووبن و بتوانن پێوەندی ئابووری لەگەڵ دوو وڵاتی جیران واتا ئێران وتورکیەدا درووست بکەن.

لە ئێستاشدا واتا ساڵی ٢٠١٦، بڕیاری ڕفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لەو بەشە لە کوردستان دراوە کە ئەگەر بێت و ئەنجام بدرێت و سەرکەوتوو بێت ئەوا دەکرێ بڵێین یەکەم تیر لە دڵی ڕێکەوتننامەی سایکس-پیکۆ دراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.