کورتە فیلمی “هێلکەو ڕۆنی سوتاو” لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد “ئیدرس عەبدی” لەیەکەمین خولی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی ئۆردۆن لەبەشی پێشبرکێ بەشدارە.
ئەم کورتە فیلمە بە نووسین و دەرهێنانی “ئیدریس عەبدی”و بە رۆڵ بینینی “شیلان وەکێڵی” لەساڵی ٢٠١٦ بەرهەم هاتووە، کە ماوەکەی ١٤:٥٢.
کورتە فیلمەکە باس لە چیرۆکی ئافرەتێک دەکات کە دوای ئەوەی تووشی تاوانی کوشتن دەبێت بەهۆی کێشەی دەرونیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.
ئەم کورتە فیلمە تا ئیستا لە چوار فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ” سەماوەی عێراق، فیلمی کۆتای لاوانی ئاسیا، نێودەوڵەتی ئۆردۆن، Industry BOOST Competition” بەشداری کردووە. جێ ئاماژە پێکردنە کە ئەم کورتە فیلمە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەماوەی عێراقی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە