کورتە فیلمی “بووکەبارانە” خەڵات کرا

0
1458

فیلمی “بووکەبارانە” له‌ ده‌رهێنانی ئاکۆ زه‌ندی دیپلۆمی ڕێزلێنانی به‌شی باشترین فیلمی خوێندکارانی زانکۆی چل و شه‌شومین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ڕوشدی پێ به‌خشرا.

فیلمی بووکەباران، فیلمێکی کورتی کوردییه‌ که‌ ڕه‌وایه‌تی ڕیوڕه‌سمی بووکەبارانە له‌ گوندێکی کوردستان ده‌کات و منداڵان به‌ درووست کردنی بووکەبارانە، نزای باران بارین ده‌که‌ن. منداڵانی نێو ئه‌م فیلمه‌ کایه‌ی بووکەبارانە بۆ ڕزگار کردنی ژینگه‌ ڕێده‌خه‌ن.

فیلمی بووکەبارانە له‌ لایه‌ن ته‌یمور قادری و ئاکۆ زه‌ندی-ه‌وه‌ نووسراوه‌ و دواجار ئاکۆ زه‌ندی کاری ده‌رهێنانه‌که‌ی ده‌کات.

145776

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت