کوردێکی ڕۆژهەڵاتیی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژرا

0
1658

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، کوردێکی کوردستانی خۆرهەڵات و خەڵکی شاری شنۆ لە ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژراوە.

شوناسی ئەو کەسە نەجمەددین تەهازادە خەڵکی گەڕەکی مام تەمرـی شاری شنۆ ڕاگەیێندراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە نەجمەددین ماوەی ٣ مانگ بوو پەیوەست بە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ببوو.

شوێنی کوژرانی ئەو کوردە تیرۆریستە نەزاندراوە بەڵام بە پێی شەڕەکانی ئەو دواییانەی داعش, پێدەچێ لە ناوچەکانی لای مینبەج لە سووریە کوژرابێ.

عیرفان ڕەهنموون، چالاکی سیاسی و پسپۆڕی بواری ئیسلامی سیاسی لە لێدوانێک لە گەڵ ڕۆژی کورد، پێشتر لەمەڕ ڕێخۆشکەریی ئێران بۆ چوونی لاوەکانی کوردستان بۆ ناو ڕێکخراوە سەلەفی جیهادییەکان ڕای وایە کە: “کۆماری ئیسلامی زۆر ئاگایانە بوار بۆ چالاکیی سەلەفییەتی جیهادی (قاعدە و داعش) خۆش دەکات. ئەم سیاسەتە تەنیا لە بەرامبەر بزاڤی نیشتیمانیی کورددا نیە -هەرچەند ئامانجی سەرەکییەتی- بەڵکو بەهۆی شانە بە ناو نهێنییەکانی قاعدەو داعشەوە، دژایەتیی ئیسلامی میانەڕەو (مەکتەبی قورئان و ئیخوان) و پێڕەوانی تەریقەتەکانی نەقشبەندی و قادری دەکات. واتە ڕژیمی ئێران، بە ئەنقەست بواری گەشەسەندنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی قاعدە وداعش دەڕەخسینێ و ئاگایەنە ژەهری توندڕەوی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دا دەچێنێ. بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە لە ڕۆژهەلاتەوە دەگەن ، مەلاکانی سەر بە قاعدە و داعش، پێوەندییەکی چڕوپڕیان لەتەک دەزگا سیخوڕییەکانی ئێراندا هەیە و بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئامریکا و ئەوروپا، زۆر زانیارییان لەسەر هاوکاریی سوپای پاسداران و ئتلاعاتی ئێران لەگەڵ قاعدە لە ئەفغانستان بڵاوکردۆتەوە و تەنانەت هەندێ لە ژن و منداڵکانی ”بنلادن” بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئێران ژیاون.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت