کوژراوی هێرشی ناو باژێری مەریوان بۆ سەر ماشێنی هێزی ئینتزامی چاڵ کرا

0
981

ڕۆژی کورد: یەکێک لە ٣ برینداربووی ناو ماشینی جۆری سەمەندی سەر بە کەڵانتەریی مەریوان کە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن کەسانی نەناسراو، بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کرایە سەر سەر، گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، جەنازەی ناوبراو چاڵ کرا.

“عەبدوڵڵا مروەتی” خەڵکی گوندی پایگەلانی سەوڵاوا، کە یەکێک بوو لەو ٣ کەسە کە لە ڕێگای نێوان ستادیۆم و گۆڕەپانی بێسارانی نارنجەکیان خرایە پاڵ، بەهۆی قووڵیی برینەکانی لە نەخۆشخانەی مەریوان گیانی لەدەست دا.

عەبدووڵا مروەتی، پلەی ستوان سێهەمی هەبوو و لە خزمەت ڕژیم دابوو..

jash 2 copy

jash 1

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.