بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆیەک لە کوژرانی ئێران و ئەفغانیەکان لە سووریە

0
846

لقی جەیشولعیزەی سەر بە ئەرتەشی ئازادی سووریە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا ژومارەیەک لە ئەندامانی ئێرانی و ئەفغانی سپای قودسی ئێران بە دەستت هێزەکانی ئەرتەشی ئازاد کوژراون.

ئەو ئەندامانەی سپای پاسدارانی ئێران (سپای قودس) لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی باکووری حەلەب لە تێکهەڵچوونەکانی تلە تاموورە لە نزیک شاری حوریتان، بە دەست هێزەکانی سوپای ئازاد کوژراون و کەلاکەکانیان بەجێ ماون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کەسێک لە کوژراوەکان ناوی “حەمزە کازمی”یە.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە باس لە شەڕ لە نێوان موجاهیدەکان و هیزەکانی ئەسەد و هێزە شیعیەکان دەکا، کەسێک بە ناوی مولازم یەکەم عیسا باس لەوە دەکات کە ئەوانە کەسانێکی ئێرانی و ئەفغانین کە هاوکاری ئەسەدن و بە دەستی ئەوان کوژراون و هەروەها مزگێنی دەدا  کە بە یارمەتی خودا کەسانێکی زیاتریش دەکوژن و لە هەمان کاتیشدا بە بەراز (خنزیر) باویان دەبات.

ئەو فەرماندەی هێزەکانی جەیشوولعیزە دەڵی ڕێژەی کوژراوەکان ٣٠ تا ٤٠ کەسە.

شایانی باسە کە تا ئێستا ئەژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ئێران کە پێکدێن لە ئێرانیەکان و ئەفغانیەکانی دانیشتووی ئێران لە سووریە و لە بەرگری لە ڕژیمی ئەسەد کوژراون و لە هەمان کاتیشدا جاشێکی خەڵکی بۆکان کوژراوە.

زانیارییەکان باس لە چوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە جاشەکانی کوردستان بۆ شەڕی سووریە دەکات کە پێدەچێ ماوەی ١٠ ڕۆژێک بێ گەڕابنەوە و دووبارە بنێردرێنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.