کوژرانی پاسدار و جاشێکی تر پشت ڕاست کرایەوە

0
764

کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێشگرتن لە دابەزینی زیاتری ورەی جاش و پاسدارەکان،خۆ لە ئاشکرا کردنی ناوی کوژراوەکانی شەڕی نێوان پێشمەرگە و هیزەکانی سوپا دەبوێرێ

ڕۆژی کورد: بە پێی ڕاگەیێندراوی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە شەڕی قەرەسەقەل تەنیا ٢ کەس لە هێزەکانیان کوژرابوون، بەڵام بە تێپەڕ ىوونی چەند ڕۆژ لەو شەرە دەردەکەوێ کە ئامار و ڕێژەی کوژراوەکانی ڕەژیم هەروەک ماڵپەڕی ڕۆژی کورد بلاوی کردبۆوە نزیک بە ٢٥ کەسە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە هەواڵنێری رۆژی کورد لە شاری شنۆ، ئەمڕۆ فەرماندەی سپای پاسدارانی شنۆ هاوڕێ لەگەڵ نوێنەری وەلی فەقێ لەو شارە، سەردانی ماڵی “یۆسف ئەحمەدی”، یەکێک لە جاشە کوژراوەکانی ئەو شەڕەیان کردووە.

لەو سەردانەدا کە بە مەبەستی دڵ دانەوە لە بنەماڵەی ئەو جاشە کوژراوە ئەنجام دراوە، لەوحی ڕێزلێنان دراوە بە بنەماڵەکەی و داوایان لێکراوە وەک هەمێشە پاریزەرەی ڕەژیم بمێننەوە.

شایانی ئاماژەیە لە هەمان کاتدا ئەمڕۆ لەناو شاری نەغەدە، چەند تابلۆیەک دەبیندرا کە تێیدا باس لە کوژرانی سەروانێک بە ناوی “واحد حکمت” دەکرێ کە پێشتریش لە ڕۆژی کورد، کوژرانی ئەو پاسدارەی خەڵکی شاری نەغەدە پشتڕاست کرابۆوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت