پێنج ئەندامی تری سپای پاسداران لە سووریە کوژران/ئاماری کوژراوانی ئێران لە سووریە

0
752

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوە، دوو پاسداری ئێران بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا جەبەلی خەڵکی تاران و ئەبوولفەزل ڕاه چەمەنی خەڵکی پاکدەشتی پارێزگای تاران لە سووریە کوژراون.

ئەو دوو کەسە لە تێکهەڵچوونە تووندەکانی نێوان لایەنگرانی ئەسەد و هێزەکانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای حەلەب، کوژراون.

هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی خاکەلێوە هەواڵی ناشتنی محەممەدڕەزا جەبەلی بڵاو کردەوە و نووسی، جەبەلی کارمەندی بەسیجیی وەزارەتی پیشە، چاوکانی و بازرگانی یە کە لە ناوچەی خانتونئانی سووریە کوژراوە.

هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی هەروەها هەواڵی ناشتنی چەند کەسی تری ئەندامی سپای پاسدارانی لە پارێزگای فارس ـی ڕاگەیاند کە ناوەکانیان بریتین لە: حەمید قاسمپوو خەڵکی شاری ئابادە، موحسێن ئیلاهی خەڵکی شارستانی ئەستەهبان و ئەبوزەر غەواسی لە شارستانی فەسا.

دەگوترێ کە موحسێن ئیلاهی، پلەی سەرتیپ دووهەمی لە سپاسی پاسداران هەبووە و ٢٠ ساڵ لە سپاسدا بووە.

لە هەمان کاتدا، ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی خاکەلوێوە، میدیاکانی ئێران کوژرانی زیاتر لە ٦ کەس لە ئەندامانی سپاسی پاسدارانیان لە سووریە ڕاگەیاند و هەروەها باسیان لە ناشتنی حەوت پاکستانی و ئەفغانی ئەندامی تیپە سەربازییەکانی “زەینەبییون” و “فاتمییون” کرد.

تا ئێستا بەشێکی بەرچاو لە پلەدارانی سەربازیی ئێران لە سووریە کوژراون کە بە کورتی ئاماژە بە چەند نموونەیەکیان دەکەین.

  • دوو ئەفسەرە پلە بەرزەی ئێران بریتین لە  “ڕەحمان بەهرامی” و “داود مرادخانی” کە لە ئەفسەرانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامین
  • ڕەزا فەرزانە لەدایک بووی ١٣٤٣ی هەتاوی و ەرماندەی پێشووی لەشکری عەمەلیاتی ٢٧ی محەممەد ڕەسوولەڵای تاران بوو کە لە ۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ لە سووریە و لە تەنیشت هێزەکانی ئەسەد و بۆ مانەوەی ئەو ڕژێمە شەڕی دەکرد، کوژرا،.
  • – ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بەفرانبار، عەبدووڵا قوربانی، ناوسالار سێ ی سپا، لە شاری حەلەب لە سووریە کوژرا. تەرمی ئەو ئەندامە زەریاییەی سپاسی پاسداران، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی بەفرانبار لە گوندی “سەحرارود” سەر بە شاری فەسا لە پارێزگای فارس، نێژراوە.
  • –  شەوی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، “حوسێن هەمەدانی”، پیاوی ژمارە ٢ی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری “حەلەب”ی سووریە، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئەسەدەوە کۆژرا.
  • –  ناسر نەسیری، لە وتوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ناوچەی “بەهارستان”، ئاشکرای کرد کە، ١٢٣ کەسی سەر بە سپای پاسداران، لە شەڕەکانی سووریە و عێراقدا کوژراون.
  • –  بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، تاقمێک لەو جاشانە کە چووبوون بۆ سووریە چەند ڕۆژێکە گەڕاونەتەوە و تا ئێستا ناوی دوو کەس لەو جاشانە کە لەبەرەکانی شەڕ لە سووریە و پاراستنی ئەسەد (بەناوی مودافعانی حەرەم) کە لە سووریە کوژراون، ئاشکرا کراوە کە بریتین لە جاش مستەفا قاسم پوور، خەڵکی ورمێ و جاش سمایل شوجاعی زەڵکی بۆکان.
  • – ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هەواڵدەرییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ١٣ ئێرانیان لە سووریە بڵاو کردەوە کە یەکیان فەرماندە و ئەوانی تر ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران بوون و لە سووریە خەریکی بەرگری لە ئەسەد بوون.شەش کەس لەو ١٣ کەسە کە لە لایەن هەواڵدەرییەکانی ئێرانەوە ناسنامەیان بلاو کرداوەتەوە بریتین لە: ڕەحمان پایی، ئیمان ئازەربوونە، ڕەزا عادڵی، موحسێن کولابادی، ئەحمەد ئەلیاسی و ئەحمەد ئەمجەدی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.