هەشت ئەندامی تری ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ئیران لە سووریە کوژران

0
705

ڕۆژی کورد: لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کە ڕێژیمی ئێران بە هەموو هێز و تواناوە تێیدا بەشدارە، ٨ ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە کوژران.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیەنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئەژمارێکی تر لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون.

هەواڵدەریی “تەسنیم” سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بڵاوی کردەوە کە سێ کەسی ئەفغانیی سەر بە سپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمە بە ناوەکانی “ئەسەدوڵڵا حوسێنی، کازم تەوەسۆلی و مۆرتەزا ڕەجبی” خەڵکی شاری شیروان کوژراون.

هەروەها دوو ئەندامی تێرۆریستی دیکەی ئەو ڕێکخراوە نیزامییە بە ناوەکانی “محەممەدحوسێن حەمزە” لە تیپی ١٢ی قائمی سمنان و “ئەفشین زەورەقی بەحری” لە گرووپی ئەندازیاریی ٤٥ی جەوادولئەئێمەی سپای نەینەوا لە شاری گوڵستان، لە سووریە کوژراون.

هەروەها “حوسێن هێمەتی” بە پلەی ستوانییەوە، بە هۆی بەرکەوتنی خۆمپارە کوژراوە.

ماڵپەڕی “تابناک” ناوی ئەو سەردارەی “محەممەدڕەزا فەلاح‌زاده” ڕاگەیاندووە کە لە سەردەمی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدی‌نژاد، بۆ ماوەی ٦ سال پارێزگاری یەزد بووە.

چەند ڕۆژ پێشتر ناوی ئەو ١١ ئەفسەرەی لە دەوروبەری شاری حەلەب کوژرابوون لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بڵاو کرانەوە.

ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلیوەی ١٣٩٥ی هەتاوی  هەواڵی کوژرانی٥ ئەفسەر لە کڵاوکەسکەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران، لە سووریەدا  بڵاو بۆوە.
موحسێن قوتاسلوو، ستوان دووەم و ئەندامی تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران و خەڵکی پاکدەشتی سەر بە شاری تاران، بووە کە یەکەم ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە کە لە سووریە و لە شەڕ لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی دژبەری ئەسەد کوژراوە.

تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران بە “کڵاو کەسکەکان”یش بەناوبانگ و ناسراون.

هەروەها ئەمڕۆ شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ ، مەیتی سەروان سادق شەیبک یەکەمین کوژراوی ئەرتەش لە پارێزگای گوڵستان لە شاری گالکیش نێژرا.

موجتەبا زولفەقارنەسەب، سەرۆکی ڕوکنی دووەمی تیپی ٤٥ی تەکاوەری شووشتەر، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە سووریە کوژراوە. موجتەبا سێهەمین ئەندامی ئەرتەشە کە لە سووریە کوژراوە.

موجتەبا یەدووڵاهی سێیەمین ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە کە لە سووریە کوژراوە و تا ئێستا زانیاری لەمەڕ ناسنامەی ئەو کەسە بلاو نەبۆتەوەو بەڵام دەگوترێ ئەندامی تیپی دووەمی تەکاوەران کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە سووریە کوژراوە. موجتەبا سێهەمین ئەندامی ئەرتەشە کە لە سووریە کوژراوە کە لێرەدا وێنەی هەندێک لەو کوژراوانە دادەنێینەوە.

suriye

ertesh

41BC9CF2-D2DD-47E3-8275-38C0C5E3C102_w443_h249

EFGHANI

surye

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.