کوژرانی ٦ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە هێرشێکی جەیشولعەدل دا

0
719

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە ڕێگای ڕاگەیێندراوەکەوە، کوژرانی ٦ کەس لە هێزەکانی ڕژیمی لە شەڕ لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەیە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیێندراوی ئەو ڕێکخراوەیەی دژبەری کۆماری ئیسلامیدا هاتووە: “سەربازانی عەدڵ سەرکەوتن، ڕۆژی پێژج شەممە 11ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە عەمەلیاتێکدا، کە بۆسەیان لە ناوچەی سەراوان بۆ هێزەکانی ڕژیم نابۆووە، ٨ کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بکەن بە ئامانج کە لە ئەنجامدا 6 کەسیان کوژراون و 2 کەسەکەی تریان توانیویانە خۆ لەو بۆسەیە قوتار بکەن و ڕابکەن”.

جەیشولعەدل لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەی خۆیدا دەڵێ: “ئەو عەمەلیاتە لە ناوچەی کوهەکی سەراوان لە نزیک بورجەکی ژومارە 163 و 164 ئەنجام دراوە و کەسێک بە ناوی محەممەدڕەزا زیائەددینی، فەرماندەی گوردانی تەکاوەری لەشکری تیرۆریستیی 41ی ساروڵا، یەکێک لەو شەش کەسەیە کە کوژراوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت