کتێبی مه‌حموود خانی دزڵی بڵاو کرایه‌وه‌.

0
835

کتێبی “مه‌حموود خانی دزڵی” له‌ نووسینی “عومه‌ر مه‌عروف به‌رزه‌نجی” و وه‌رگێڕانی “جه‌ماڵ شاسواری” به‌ زمانی فارسی ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

ئه‌م کتێبه‌ له‌ لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی “ئه‌وین” له‌ چاپ دراوه‌ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، کتێبه‌کە ژیانامه‌ی مه‌حموود خانی دزڵییه‌.

مه‌حموود خانی دزڵی، كوڕی عه‌زیز خان، ساڵی 1870 له‌ گوندی دزڵیی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت له‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ دایک بووه‌.

مه‌حموود خانی دزڵی، یه‌كێک له‌ ناوه‌ دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی‌ كوردی، له‌ 20ی مه‌ی 1919دا، توانی شاری سلێمانی له‌ ژێر چنگی بریتانییه‌کان ئازاد بکات و به‌و كاره‌ی‌ ناوی خۆی وه‌كو پاڵه‌وان بۆ مێژوو جێهێشت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.