کشت و سەنعەتی مهاباد 77 میلیارد قڕان قەرزدارە

0
572

کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد مانیان گرت

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵیه ەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری مهاباد، نزیک بە ٨ ڕۆژە بەشێک لەکرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد و هەروەها بەشێک لە خاوەنەکانی مریشکدارییەکان لەبەر دەرگای کشت و سەنعەتی مهاباد، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەدواکەوتنی مووچەکانیان، مانیان گرتووە.

ئەو کرێکارانە کە ٢٠٠ کەسن لە هەمبەر وەدواکەوتن و نەدرانی مووچەکەیان لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، مانیان لە خواردن گرتووە، کشت و سەنعەتی مهاباد هەروەها ماوەی دوو ساڵە بەو خاوەن مریشکدارییانە قەرزدارە و پووڵەکەیانی نەداوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، نوێنەری مهاباد لە پارلمانی ڕژیم ناچار بووە نامەیەکی بەلەز بۆ وەزیری “تەعاون” بنێرێت و باس لە کێشەی قووڵی کشت و سەنعەتی مهاباد لە ساڵی ١٣٨٦ بەولاوە بکات و بڵێت ئەو کێشەیە بەردەوامە و پێویستە چارەسەر بکرێت.

دەگوترێ کشت و سەنعەتی مهاباد بڕەپارەی ٤٧ میلیارد قڕان قەرزدارە و مووچەی نەدراوی ئەو ٢٠٠ کرێکارە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٣٠ میلیارد قڕانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت