کۆڕیادی محەممەد ڕەحیم خان ـی کورد لە ئابدانان، بەڕێوە دەچێ

0
709

لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، ڕێ و ڕەسمی ڕێزلێنان لە محەممەد ڕەحیم خانی کورد، بەڕێوە دەچێ.

محەممەد ڕەحیم خان ـی کورد، یەکێک لە هەڵکەوتە و شانازییەکانی پارێزگای ئیلام ـی کوردستانی خۆرهەڵات، شاعیر، قسەزان و خۆش نووسێکی هەڵکەوتە و لە هەمان کاتدا دادوەرێکی لێهاتوو و خۆش ناو بووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕێگا کوردستان لە ئیلام، یەکەمین کۆڕی ناوچەیی ڕێزلێنان لە محەممەد ڕەحیم خان ـی کورد کە تایبەتە بە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و هەمەدان و لوڕستان و خوزستان، لە شاری ئابدانان ـی ئیلام، بەڕێوە دەچێ.

عەلی محەممەد نیاکان، بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلام ڕایگەیاند: “ئەو کۆڕیادە فەرهەنگی و ئەدەبیە لە ئاستی ناوچەییدا و بە مەبەستی ڕێزلێنان لە محەممەد ڕەحیم خان ـی کورد کە یەکێک لە داوەران و ئەدیبان و زاناکانی سەردەمی زەندیە و قاجاریە بووە، لە پارێزگای ئیلام، بەڕێوە دەچێ.

نیاکان هەروەها لەمبارەوە گوتی: “ئەو کۆڕیادە لە چەند بەشی بابەت، کۆکردنەوەی بەڵگەی میأوویی جێی بڕوا و وێنەی دەست نووس و چەند شیعر و داستان و دەقی ئەدەبی پێکدێت و لە ڕۆژەکانی ١٢ و ١٣ گەلاوێژی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێ.

محەممەدڕەحیم خان ـی کورد، یەکێک لە گەورەپیاوەکانی خێڵی کورد لە شاری ئابدانان بووە کە لە لایەن حکومەتی ئەو کاتی دەوڵەتی قاجارەوە وەک دادوەر یان ڕیش چەرمۆی ناوچەکەی خۆی هەڵبژێردراوە.

حەمە ڕەحیم خان جیا لەو دەسەڵاتەی کە بوویەتی، یەکێک لە شاعیران و خواناسان و هونەرمەند و خۆش نووسەکانی بەناوبانگی ئەم ناوچەیە بووە و لە بواری ففەرهەنگیدا چالاکی کردووە و بە دوو زمانی کوردی و فارسی، شیعری چڕیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.