به‌شداری کورتە فیلمی ماسی له‌ فستیڤاڵی نه‌مسا

0
266

کورته‌ فیلمی ماسی له‌ ده‌رهێنانی “سامان حسه‌ین پوور” له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ فستیڤاڵی فیلمی نه‌مسا نمایش ده‌کرێت. هه‌شتومین خولی فیلمی سه‌ربه‌خۆی نه‌مسا له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و فیلمێکی کوردی تێیدا به‌شدار ده‌بێت.

کورته‌ فیلمی ماسی له‌ ده‌رهێنانی سامان حسه‌ین پوور له‌ سنه له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌کات و له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌ جیهانییه‌کان له‌ ئه‌مریکا، هێند، نه‌مسا، فه‌ڕه‌نسا، کانادا، ڤیه‌تنام، چین، ئاڵمانیا، ئیسپانیا و بریتانیا کێبه‌رکێ ده‌کات.

ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کورتە فیلمه‌ که‌م بوونه‌وه‌ و قه‌یرانی ئاوه‌، له‌م کورته‌ فیلمه‌دا ژن و پیاوێکی به‌ ساڵاچوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ له‌ کاتی ئاو چوونه‌وه‌، نه‌ختێک ئاو بۆ ماسییه‌که‌یان بدۆزنه‌وه‌ تاکوو نه‌مرێت به‌ڵام دواجار ناچار ده‌بن له‌ ئاوی ددانه‌ ده‌ستکردیه‌کانی پیره‌ پیاوه‌که‌ بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ماسییه‌که‌یان که‌ڵک ببه‌ن.

ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ تاکوو ئێستا به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆ سامان حسه‌ین پوور مسۆگر کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌شتومین خولی فستیڤاڵی فیلمی نه‌مسا له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ۱۷ بۆ ۲۱ی مانگی مه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت