کورتە فیلمی “مانگ” گەیشتە بەشی کێبەڕکێی سێهەمین میهرەجانی فیلمی “کفالۆ” لە ئیتاڵیا.

0
1407

کورتە فیلمی مانگ بە دەرهێنەریی “ڕامین محەمەدیار” گەیشتە بەشی کێبه‌ڕکێی سێهەمین میهرەجانی فیلمی “کفالۆ” لە ئیتاڵیا. ئەو فیلمە چیرۆکی پیرە پیاوێک دەگێڕێتەوە کە کچەکەی لە نێو ڕووبارێکدا نوقماو بووە و ئاو تەرمەکەی لەگەڵ خۆیدا بردوو و پیرە پیاوەکە بەوهۆیەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە. وێنەهەڵگرتنی ئەو فیلمە لە گوندی “نیسک ئاوا” سەربە شاری سەردەشت لە ماوەی 9 مانگدا ئەنجام دراوە. میهرەجانی فیلمی کفالۆی ئیتاڵیا 11ی گوڵانی 1397 لە تەلاری Via Camillo Benso Conte di Cavour بەڕێوە دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.