کۆڕی رێزگرتن لە مامۆستا “حەسەن قزڵجی”، نووسەر، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد، لە باژێڕی کۆڵن ـی وڵاتی ئاڵمان، بەڕێوە دەچێ
ڕۆژی کورد: بە بۆنەی ١٠١مین ساڵی لەدايک بوونی مامۆستا حەسەن قزڵجی (بۆکان ١٢٩٤- بەندیخانەی ئێوینی تاران ١٣٦٣) کۆڕێک لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەرێوەدەچێ، هاوکات بۆ یەکەم جار وەرگێردراوی پەڕتووکی پێکەنینی گەدا بە زمانی فارسی بڵاو دەبێتەوە. بە بەشداریی خۆتان و ناردنی پەیام، بابەت، بیرەوەری و هەڵسەنگاندنی ژیان و بەرهەمە ئەدەبی و سیاسییەکانی مامۆستا حەسەن قزڵجی (بە کوردی و فارسی) یاریدەدەری دەوڵەمەندتر کردنی ئەم کۆڕە بن.
بەپێی ڕاگەیێندراوی کومیتەی ڕێزلێنان، خەڵکی کوردستان دەتوانن پەیام و بابەتەکانی خۆیان هەتا پازدەی نوامبری ٢٠١٦ بۆ ئهو ئیمەيلە h.ghzlji@gmail.com بنێرن.
بۆ ئاگاداریی زیاتر دەتوانن لەگەڵ مەنسور سدقی بە ژومارە تلێفوونی ٠٠٤٩١٦٠٩٧٩٧٦١٥١ پێوەندی بگرن.
- کات: ٢٦ی نوامبری ٢٠١٦، کاتژمێر ٣ هەتا ٦ ی دوانیوەڕۆ
- شوێن: ئاڵمان، شاری کۆڵن
Bürgerzentrum Finkenberg- Porz, Stresemannstr. 6a 51149 Köln