کۆڕی په‌رده‌لادان له‌ دوو کتێبی حه‌ڵه‌بی سازی و زه‌ڕه‌نگه‌ری له‌ شاری سنه‌.

0
36

کۆڕی په‌رده‌لادان له‌ دوو کتێبی “حه‌ڵه‌بی سازی” و “زه‌ڕه‌نگه‌ری” له‌ نووسینی “فه‌ریدون حسه‌ین په‌ناهی” له‌ زانکۆی کوردستان، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕۆژی کورد: کۆڕی په‌رده‌لادان له‌ دوو کتێبی حه‌ڵه‌بی سازی و زه‌ڕه‌نگه‌ری له‌ نووسینی فه‌ریدون حسه‌ین په‌ناهی له‌ ناوه‌ندی کوردستان ناسی سه‌ر به‌ زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دوو کتێبی حه‌ڵه‌بی سازی و زه‌ڕه‌نگه‌ری به‌شێکه‌ له‌ زنجیره‌ کتێبی پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی کوردستان که‌ ئه‌م نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ڕه‌ سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌یه‌تی. ئه‌م زنجیره‌ کتێبه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ و پاراستنی چۆنیه‌تی پیشه‌ ده‌ستییه‌کان له‌ کوردستان ئه‌نجام ده‌بێت و به‌شی سێهه‌م و چواره‌می کتێبه‌که‌ بۆ پیشه‌ی حه‌ڵه‌بی سازی و زه‌ڕه‌نگه‌ری ته‌رخان کراوه‌.

زنجیره‌ کتێبی پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی کوردستان به‌ زمانی کوردی نووسراوه‌ و له‌ چاپ ده‌درێت، له‌م کتێبانه‌دا هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م پیشانه‌ به‌ وردی به‌دواداچوونی بۆ کراوه‌ و وه‌ک به‌ڵگه‌ له‌م کتێبانه‌دا نووسراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م کۆڕه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌، 6ی پوشپه‌ڕ، کاتژمێر ۱۵.۳۰ تاکوو ۱۸.۳۰ له‌ هۆڵی “مه‌ولوی” زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌