کۆڕێک لە پاریس بۆ دوو نووسەری کتێبی ” “شارلی هێبدۆ، له‌ پاریس چی روویدا؟”، پێکهات

0
966

ڕۆژی کورد: شایانی ئاماژەیە لە کۆڕێکدا کە رۆژی کورد تێیدا بەشدار بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەنتەری فەێەنسی کوردی بۆ گەشەپیدانی پەروەردەو کلتور لە پاریس، بە هاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە فەڕانسە، سیمینارێکی بۆ نوسەرو ڕووناکبیر بەرزان فەرەج و نوسەرو ڕۆژنامە نوس  بڕوا بەرزنجی سازکرد.

لەو سمینارەدا بۆ ماوەی دوو سەعات، ئەو دوو نوسەرە، لەگەڵ ئامادە بوانی کۆڕەکەدا گفتوو گۆیان کرد و ئەنجام درا لەسەر شارلی ئێبدۆ لە پاریس چی ڕویدا  و هەروەها باسی تیرۆزرم و ئیسلامی سیاسی کرا.

لەمبارەوە ئەو دوو نووسەرە وەها پەیڤین: “كتێبه‌كه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ پاریس روویدا چی بوو؟، ئایا وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن تیرۆری ئیسلامییه‌، یان وه‌ك ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن دووره‌ له‌ ئیسلام و ته‌نها كاری توندڕه‌وانی سه‌ر به‌ رێكخراوی داعشه‌، هه‌روه‌ك شیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانێتی له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌تی فه‌ڕه‌نسا و جالییه‌ی ئیسلامی له‌و وڵاته‌ و وڵاتانی تری ئه‌وروپا”.

بڕوا بەرزەنجی گوتی: “بیرۆكه‌ی ئه‌م كتێبه‌ له‌ لایه‌ن به‌رزان فه‌ره‌ج و من، دوا به‌دوای كوشتاره‌كه‌ی شارلی هێبدۆ له‌ دایك بووه‌، كتێبكه‌ش له‌ میانه‌ی  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك و هه‌ندیك دیداره‌وه‌  هه‌وڵێكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌ پاریس روویدا، بۆچی فه‌ره‌نسا له‌ لایه‌ن مناڵه‌كانی خۆیه‌وه‌ دڵڕه‌قانه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر؟ وه‌ك هه‌مان دڵره‌قی له‌ 13ی نۆڤه‌مبه‌ریشدا دووباره‌ بۆوه‌”.

بڕوا به‌رزنجی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: “هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی پێگه‌ و ژیان و مێژووی ره‌وه‌ندی ئیسلامی له‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌دات، له‌ كه‌ش و پاشخانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌، كه‌ تیایدا  شه‌یف و سه‌عید كواشی و كولیبالی وانه‌ی تیرۆری تێدا فێر بوون”.

رۆژی‌ 7/1/2015، له‌ پاریسی پایه‌ختی فه‌ڕه‌نسا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی توندڕه‌وی ئیسلامی هێرشكرایه‌ سه‌ر نوسینگه‌ی گۆڤاری شارلی هێبدۆ، كه‌  له‌ئه‌نجامدا 11 كه‌س كوژران ‌و چه‌ندین كه‌سی‌ تریش بریندار بوون كه‌ زۆرینه‌یان له‌رۆژنامه‌نووسانی‌ گۆڤاره‌كه‌ بوون.

13301478_1063206107086696_5033809455056142397_o 13308509_1400394729977961_7828858280748122095_o 13308623_1400395893311178_2773811130420344059_o 13320789_1400395489977885_7628650186146277640_o 13320887_1400394726644628_5752288178280232275_o 13320991_1400394706644630_2937754998789594068_o 13329537_1400395483311219_1051806443358325793_o 13350388_1400395886644512_58748029743327181_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.