تیپی مۆسیقای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی كۆڕێكی هونه‌ری بۆ گۆرانییه‌كانی شه‌ماڵ سائیب رێكدهخەن
مۆزیسیان عادل محه‌مه‌د كه‌ریم له ئێواره كۆڕێكی هونه‌ریدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری به چه‌ند نموونه‌یه‌كی زیندوو له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ سائیب بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند مۆزیسیان و گۆرانیبێژێک پێشکەش دەکات به ناونیشانی ” شه‌ماڵ سائیب هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌فراندن و نوێگه‌ری ژیان و ده‌ستپێكی هونه‌ری، هزر، پێكهاته‌ی گۆرانیه‌كانی “. ئێواره كۆڕه‌كه كاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆی سێ شەممە رۆژی ٠٨-١١-٢٠١٦ له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاتن بۆ هەموانە