کۆنسێرتی گرووپی ژنانی “ژیوار” لە سنە و و کۆڕێ ڕەخنە و پێشنیار لە بەرهەمەکانی کەریم حیکمەتی

0
199

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی سێ شەممە، ٥ گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن كۆڕی فێركاری ئەدەبی بۆكان و بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە نوسەران و ئەدیبانی كورد لە زۆربەی شارەكانی كوردستان كۆڕێكی رەخنە و لێكۆڵینەوە بۆ كتێبی شێعری گزینگ لە بەرهەمەكانی “كەریم حیكمەتی” لە هۆڵی ئەنجومەنی ئەدەبی لە پارکی میللەت بەڕێوەچوو.

لە بەشێكی كۆڕەكە دا ئەمین گەردیگلانی، محەمەد باوەری موقەدەم، خالید عینایەتی و عومەر محەمەدی رەخنەی خۆیان لە سەر بەرهەمەکانی شاعیر دەربڕی.

كۆڕەكە بە گۆرانی رەحمان فەیزی و شمشاڵ ژەنی خالید عینایەتی كۆتایی پێ هات.

لە لایەکی ترەوە بڕیارە ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی گەلاوێژ، گروپی موسیقای ژیوار بە سەرەپەرەشتیی ژیوار شێخولئیسلامی كۆنسێرتێكی موسیقی لە هۆڵی فەرهەنگی-هونەریی فەجر لە شاری سنە بەڕێوە ببات.

لەم كۆنسێرتە دا چەندین بەرهەم بە زمانی كوردی و فارسی بە دەنگی ٢ ژنە هونەرمەندی ئاوازی كلاسیكی ئێرانی “شەهلا میلانی و نەسرین ساڵحی” پێشكەش دەكرێت.

گروپی موسیقای كوردی ژنانی ژیوار ساڵی ١٣٧٩ ـی هەتاوی دامەزراوە و یەكەم دامەزراوەی موسیقای ژنان لە شاری سنەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت