کۆنگرەی ئەمریکا تاووتوێی ئابلۆقەی سپای پاسداران دەکات

0
1031

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، کومیتەی لاوەکیی کاروباری تیرۆریسم، قەدەغەکردنی پەرەپێدانی چەک و چۆڵ و بازرگانیی سەر بە کومیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرەی ئەمریکا، گەڵاڵەی “یاسای ئابلۆقەگەلی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ئێران” دەخاتە بەر باس و ڕاگۆڕینەوە.

ئەگەر بێت و ئەو گەڵاڵەیە پەسند بکرێ، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ناچار دەبێ، لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کۆنگرەی یەکلایی بکاتەوە کە ئایا سپای پاسداڕانی ئێران، پێوەرەکانی بنکەیەکی تیرۆریست ىوونی هەیە یان نا؟

هەروەها دەبی ڕاپۆرتەکە ئەوەش یەکلایی بکاتەوە کە ئایا دەستەی بەڕێوەبەریئەو بنەکەیەی کە لە لایەن ئەندامانی س]ا یان نوێنەرەکانی یان بنکەگەلی ژێردەست و چاوەدێریی سپا بەڕێوەدەبردێن، وەک بنکەی ژێردەست و چاوەدێریی دەوڵەتی ئێران ئەژمار دەکرێن یان نا؟

پرسیارێکی تر کە ئەو ڕاپۆرتە دەبێ وڵامی بداتەوە ئەوەیە کە لە دەست نیشان کردنی ئەو هۆکارگەلەیە کە لە کۆنترۆڵ و ئەو بەرژەوەندییانەدا لە لایەن وەزیری خەزێنەی ئەمریکاوە کەڵیان لێوەردەگیردرێ.

ئەو گەڵاڵەیە لە لایەن 12 نوێنەری کۆماریخوازی پارلمانی ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرێ.

ئەو گەڵاڵەیە بە هۆی دەستتێوەردانەکانی سپای قودسی سەر بە سپای تیرۆریستیی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە ئەنجام دەدرێ کە بە مەبەستی هەناردەکردنی شۆڕش و خومەینزیم لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئێستای ئێران، هاتۆتە کایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەندێک بنکەی مافی مرۆڤ لە سووریە، کۆماری ئیسلامی نزیک بە 4 هەزار منداڵ و مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵانی عێراقی لە شەڕی سوریە بەکار هێناوە و ڕۆژانە 20 تا 100 منداڵ لە بەرەکانی شەڕی سووریە و عێراق، دەکوژێن کە لە لایەن ئێرانەوە ڕاهێنانیان پێکراوە و زۆربەشیان بێ ئیزنی بنەماڵەکانیان ڕفێندراون و بەکار هێنراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت