کۆنگرەی ئەمریکا ٣ لایحەی گەمارۆ لەسەر ئێرانی خستە بەر باس

0
585

ڕۆژی کورد: نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لەو حەوتوویەدا سێ لایحەی نوێی گەمارۆ بەسەر ئێراندا دەخەنە بەر باس و لێدوان.

هەر کام لەو لایحانە ئامانجێکی تایبەتی هەیە کە بریتین لە:

لایحەی یەکەم: بەپێی ئەم لایحەیە گەرەکە ئێران بە هۆی تیرۆریسم و پێشێلکاریی مافی مرۆڤەوە گەمارۆی بخرێتە سەر.

لایحەی دووهەم: ئەو لایحەیە پێش بە  فرۆشتنی ئاوی قورسی بەرهەمهێنانی ڕاکتۆری ناوکیی ئێران بە ئەمریکا دەگرێت.

لایحەی سێیەم: ئەو لایحەیە تەرخان کراوە بۆ پێشگرتن بە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە سیستەمی دارایی ئەمریکا و کەڵک وەرگرتن لە ڕاگواستن لە ڕێگای دۆلارەوە.

زۆرینەی کۆنگرەی ئەمریکا لە نوێنەرانی حیزبی کۆماریخوازی ئەمریکادایە کە لەگەڵ ڕێکەوتنی ناوکیی واژۆکراو لەگەڵ ئێران لە ١٤ی ژووئیەی ساڵی ڕابردوو، ناکۆکن و دژایەتی دەکەن.

نوێنەرانی کۆماریخواز رایان وایە ئەو گەمارۆیانە پێویستن و دەبێ ئێران تێبگا ناتوانی چی تر یاسا ناودەوڵەتییەکان بخاتە ژێر پێ.


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت