کۆنگرێسی ئەمریکا سزایەکی دیکەی بۆ سەر رێژیمی ئێران پەسند کرد

0
614

ڕۆژی کورد: لە دوا دانیشتنی گۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە زۆرینەی دەنگ سزایەکی دیکە بۆ سەر رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسەند کرا و ئەم سزایە رێگە لە ئێران دەگرێت بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە بازاڕەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز ئەم سزا نوێیە، شەوی پێنج شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە زۆرینەی دەنگی کۆماری خوازەکانی ناو کونگرە پەسند کراوە و ئەمە دووهەمین سزایە لەم حەوەتەدا بە سەر ئێراندا سەپێنراوە.

هەروەها لەم سزا نوێیەدا هاتووە کە بانکەکانی ئێران ناتوانن هیچ ئاڵ‌وگۆڕێکی دراو لەگەڵ بانگەکانی ئەرمریکادا بکەن و تەنانەت بۆشیان نییە لە دلاری ئەمریکا بۆ کار وباری بازرگانیی کەڵک وەربگرن.

 پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی،  لە هەمبەر پشتیوانیکردن لە تێرۆریست ئاگاداری دابووە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕایگەیاندبوو ئێران بۆ گەشە کردنی ئابوورییەکەی پێویستی بەوە هەیە کە دەستی بە بازاڕە گەورەکانی جیهان ڕابگاو بازاڕەکانی ئەمریکاش بەشێکن لە بازاڕەکانی جیهان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت