خالید عەزیزی وەک سکرتێری گشتیی حدک هەڵبژێردرایەوە

0
952

لە چوارەمین رۆژی کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی کۆنگرە کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژارد و دواتر پرسی سکرتێری گشتی یەکلایی کرایەوە،

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژی کورد، بەیانی ئەمرۆ له‌ چواره‌م ڕۆژی کاری کۆنگره‌ی شازدەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئەندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی نوێی حدک هه‌ڵبژێردران و جارێکیتر خالید عه‌زیزی، وه‌ک سکرتێری گشتیی حدک  هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆنگرەی شازدەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە رۆژی کوردی ڕاگەیاند: کاک خالید عەزیزی مەرجی هەبوو بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سکرتێری گشتی و مەرجەکەشی ئەوە بوو کە ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پازدە بە بێ دەسکاری هەڵبژێردرێنەوە.

رۆژی کورد هەوڵ دەدا لە هەواڵەکانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاو بکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.