به‌ندی دوو ده‌وره‌ سکرتێری له‌ پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دیموکراتی کوردستان لادرا

0
988

کار وچالاکییەکانی کۆنگره‌ی شازدەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان  بەردەوامە و لە سێهەم رۆژی کۆنگرەدا  پێڕه‌وی نێوخۆی حدک  به‌ کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕ و بە زۆرینەی دەنگ په‌سه‌ند کرایه‌وه‌.
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی رۆژی کورد گفتگۆ و قسەوباسەکان لەسەر  پێره‌وی نێوخۆی حیزب و  پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێڕه‌وی نێوخۆی پێشووی حیزب بەشی زۆری کۆبوونەوەکەی سێهەم رۆژی کۆنگرەی لەخۆ گرتبوو.
ئەندامانی کۆنگرەی شازدەی حدک بەشێک لە خاڵ و بەندەکانی کۆنگرەیان دەسکاری کرد و بەرچاوترینیان لابردنی به‌ندی دوو ده‌وره‌ سکرتێری له‌ پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب بوو، ئەمەش رێخۆشکەر دەبێ بۆ ئەوەی خالید عەزیزی بۆ جارێکیتر وەک سکرتێری گشتیی حدک لە لایەن ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێتەوە.
لە به‌رنامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا لەو شوێنەی ئاماژە به‌ مێژووی حیزب و دابڕانەکان دەکا، لە ماڵپەڕی کوردستان و کورد زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌مجۆره‌ باسی لێوە کراوە، ” که‌ حیزبی دێموکرات لە مێژووی دەیان ساڵەی خۆی‌دا، چەندجار لە ئاکامی ناکۆکیی نێوخۆیی‌دا، تووشی لێکدابڕان و چەند پارچەیی بووە و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە لە جیاتی تێکۆشان لە حیزبێکی واحیددا، بوونە بە دوو بەش و بە جیا، تێکۆشان و خەباتی خۆیان درێژە داوە، بەڵام دواتر کەوتوونەتەوە سەریەک. لە زۆربەی ئەم حاڵەتانەدام تێکۆشەرانی ئەم حیزبە سەرەڕای ناکۆکیان لەگەڵ یەکتر و تێکۆشانی بە جیایان، هەم لەسەر خەبات بۆ مافەکانی نەتەوەی کورد و ئامانجە لەمێژینەکانی حیزبی دێموکرات بەردەوام بوون، هەم بەرگرییان لە مێژوو و شانازییەکانی حیزبی دێموکرات کردووە. ئەم لێکدابڕانانە، سەرەڕای تاڵی و نەخوازراوبوونیان، بەشێکن لە مێژووی حیزبی دێموکرات.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.