لە كونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌ سێداره‌دان لە ئۆسلۆ، داوای ئازادیی کەبوودوەند کرا

0
138

رۆژی کورد
شه‌شه‌مین كونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌ سێداره‌دان لە ئۆسلۆ، پایتەختی نوروێژ بەرێوە چوو. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ لەو کۆنگرەیەدا بەشداری کرد و لە پانێلێیكی تایبه‌تیدا باس لە سزای لەسێدارەدان لە ئێران کرا.
تەیمورد ئەلیاسی بەرپرسی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ کە بەشداری لەو کۆنگرەیەدا کردبوو لە پانێکدا باسی لە ڕەوشی بەندکراوانی سیاسی لەئێران کرد و تیشکی خستە سەر بەندکراوانی سیاسی کورد کە بەشێکیان لەساڵانی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.
بەرپرسی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ باسی لەوە کرد کە نەتەوەی جۆراوجۆر لە ئێران ژیان بەسەر دەبەن و نەتەوە بندەستەکان هەمیشە لە لایەن حکونەتی ناوەندییەوە دەچەسێندرێنەوە و رێگا نادا چالاکی سیاسی هەبێ بەتایبەتی گۆشارێکی زۆر لە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستانە و ڕووبەڕووی گرتن و ئەشکەنجە و بەندیخانە و سزای لەسێدارەدان بوونەتەوە.
تەیموور ئەلیاسی باسی لە بارودۆخی نالەبەر بەریز محەمەد سەدیق کەبوودوەند کردو و وەک هێمای خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان باسی لێوە کرد کە زیاتر لە دە ساڵە لە بەندیخانەیە و لە ماوەی ڕابردووشدا دەسەڵاتی ئێران هەوڵی ئەوەی دا سزای بەندکردنەکەی بۆ درێژ بکاتەوە، بۆیە کەبوودوەند بۆ مافی زیاتر لە سی رۆژ مانی لە خواردن گرت و گیانی رووبەڕووی مەترسی بوویەوە، خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ مافە ڕواکانی کەبوودوەند دەربڕی و ئەویش مانگرتنەکەی شکاند و جارێکیتر گەڕێندرایەوە بەندیخانە،
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ لە پانێلەکەدا داوای ئازادیی بێ قەید و شەرتی کەبوودوەند و سەرجەم بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند: هەوڵەکانیان لە پەیوەندییەدا زیاتر پەرە پێدەدەن.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت