ڕۆژی کورد: کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی یادی ٢٠٠ ساڵه‌ی حاجی قادری کۆیی له سه‌رۆکایه‌تیی زانکۆی کۆیه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و کۆنفڕانسه که به‌به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی ئاکادمی‌و سه‌دان نووسه‌رو ئه‌دیب له به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، ٢ ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستی پێکردوه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ.
کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی یادی ٢٠٠ ساڵه‌ی حاجی قادری کۆیی به وتاری پڕوفسۆر وه‌لی مه‌حموود حه‌مه‌د، سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه ده‌ستی پێکردو له به‌شی کردنه‌وه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌دا پڕوفیسۆی قه‌دری یه‌لدرم، ئاکادمیستو نووسه‌ری باکووری کوردستان‌و دوکتور عوسمان ده‌شتی وتاریان پێشکێش کرد‌و پاشان په‌نێلی یه‌که‌می کۆنفڕانسه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
له پانێلی یه‌که‌می کۆنفڕانس‌دا که له‌ژێر ناوی ” حاجی قادری کۆیی‌و ناسیۆنالیزمی کوردی” به‌ڕێوه‌چوو؛ پڕۆفیسۆر میشیل لیزینبێرگ وتارێکی له ژێر ناوی ” حاجی قادری کۆیی‌و ناسیۆنالیزمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له دوا قۆناغیدا پێشکێش کرد.
” ناسیۆنالیزم وه‌ک پردێک بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و دنیای مۆدێڕن”، ناونیشانی وتارێکی دوکتور مه‌ریوان وریا قانع بوو که له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی په‌نێلی یه‌که‌مدا پێشکێش کرا.
پهانێلگێری کۆتایی یه‌که‌م بڕگه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه مامۆستا عه‌بدولخالق یه‌عقووبی بوو که باسه‌که‌ی له ژێرناوی ” پڕۆسه‌ی به‌هێزکردنی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی له شێعره‌کانی حاجی قادری کۆییدا” پێشکێش کرد. ئه‌و کۆنفڕانسه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆو سبه‌ی به کۆمه‌ڵه وتارێکی دی درێژه‌ی پێده‌درێ.