بانگەوازی هاوکاری کردنی کومیتەی هەورامانی ڤەژین

0
894

ڕۆژی کورد: کومیتەی هەورامانی بنکەی ڤەژین لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە داوای هاوکاری وێڕای ڕاگەیاندنی دەست بە چالاکی کردنی ئەو کومیتەیە، دواوا لە سەرجەم شارەزایان و هۆگران دەکات تا بە بەشداری لەو کومیتەیەدا، یارمەتیدەر بن کە سەکۆیەک بۆ ناسینی کێشەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر پرسە گرینگەکانی ئەم ناوچەیە دروست ببێت.

دەقی ڕاگیەێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

هەورامان بە درێژاییی سەدەکان پارێزەری ناسنامەی کوردی و شوێنی سەرهەڵدان و گەشەی بزووتنەوەگەلێی فەرهەنگی و ئەدەبیی ئەوتۆ بووە کە بەشێکی گەورەی کوردستانی تەنیوەتەوە. #هەورامان چ لە باری فەرهەنگی و جوگڕافیاییەوە و چ لەباری کۆمەڵایەتییەوە، هەمیشە گرینگییەکی تایبەتی لە هەموو ناوچەکەدا بووە.

لە سەردەمی تازەدا، هەورامان وەکوو هەر شوێنێکی ئەم جیهانە دەیان پرسی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی تێدا سەر هەڵدەدا کە بە دوور لە نواندنی هەست و سۆز، لێکدانەوەی زانستییان دەوێت و پێشنیاری چارەسەری واقیعبینانەیان پێویستە. بۆ ئەم مەبەستە، بەپێی پێشنیار و بە هەوڵەکانی کاک مەحموود موبارەکشاهی، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی #ڤەژین، کومیتەی هەورامانی ناوەندی ڤەژین دامەزرانی خۆی ڕادەگەیەنێت و دەیەوێت لەسەر پرس و کێشەکانی هەورامان چڕ ببێتەوە و داوا لە هەموو شارەزایان و هۆگران دەکات کە بە بەشداری لەو کومیتەیەدا، یارمەتیدەر بن کە سەکۆیەک بۆ ناسینی کێشەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر پرسە گرینگەکانی ئەم ناوچەیە دروست ببێت.

خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم کومیتەدا ڕۆژانی چوارشەممە کاتژمێر: 4ی دوانیوەڕۆ، سەردانی بنەکەی ڤەژین لە باخپاری شاری مەریوان بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت