کومیسێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لۆمەی ئێرانی کرد

0
832

ڕۆژی کورد: زەید ڕەعە ئەلحسێن، کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەیکان، ڕەخنەی لە پەرەسەندنی ڕێژەی ئەو وڵاتانە گرت کە خۆیان لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو بنکە ناونەتەوەییە دەگرن و گوتیشی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە کە خۆیان لە هاوکاری کردن لەگەڵ بنکەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبوێرێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەیی فەڕانسە، ئەلحسێن، ڕۆژی سێ شەممە 23ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە دەستپێکی سی و دووهەمین دانیشتنی شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: “بەرپرسانی ئێران لە ماوەی ٣ ساڵ لەمەوە پێشەوە ئیزنیان نەداوە فەرمانبەرەکانی ئەو بنکەیە سەردانی ئێران بکەن و ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەردەوام ڕاپۆرتی هەبوونی کێشەی بنەڕەتی لە دەزگای دادوەریی ئێرانمان دەگاتە دەست”.

کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بە زێدەبوون و پەرەسەندنی لەسێدارەدانی منداڵان ومێرمنداڵان لە ئێران داو و نیگەرانی خۆشی لەمبارەوە ڕاگەیاند.

ئەلحسێن هاوڕێ لەگەڵ ئێران، ئاماژەی بە وینزۆئێلا، سووریە، بلارۆس، کوریای باکوور و ئێریتریەش دا و گوتی ئەوانە ئەو وڵاتانەن کە خۆیان لە هاوکاری کردن لەگەڵ شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەپارێزن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت