کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان له ڕاگهیهندراوێك دا بڵاوی كردۆتهوه كه به بۆنهی كۆچی دوایی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕێوڕهسمێك بهڕێوه دهبا ، دهقی ڕاگهیهندراوهكه بهم چهشنهیه :
كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغا ئێلخانیزادە رێوڕەسمێك ساز دەكات
ئەمرۆ 2ی جۆزەردان، حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، باوكی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەتەمەنی 114 ساڵی لەشاری بۆكان ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنەوە سبەینێ دووشەممە رێكەوتی 3ی جۆزەردان، 23ی مانگی مەی- كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ رێوڕەسمێك لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
2ی جۆزەردانی 1395