ڕەزا کەعبی: دۆخی ئێستا پێویستی به هاوخەباتی و کاری هاوبەشی هەموو حیزبە کوردستانییەکان هەیە

0
763

هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان به بۆنەی گیانبەختکردنی پۆلێک له پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردۆتەوە و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم دەکەن و هاوخەمی خۆیان دەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەردەبڕن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛  “زۆر به داخەوە ئەمڕۆ شورای نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له راگەیەندراوێکدا، گیانبەختکردنی پۆلێک له پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی راگەیاند که پاش گەمارۆدانیان له لایەن هێزێکی گەورەی رژیم له ناوچەی شنۆ و پاش شەرێکی نابەرابەر و خۆڕاگرانە که تێیدا ژمارەیەک لە هێزەکانی رژیمیان له ناو بردوە، گیانیان بەختکردووە و به کاروانی پر له سەروەریی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان پەیوەست بوون.”
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەو کردەوە جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم دەکا و ڕایدەگەنێت:” دڵنیاین روخاندنی ماڵی خەڵک و ئەو ئاکارە دڕندانەیە بەرانبەر بە خەڵکی ناوچەکە، نەک هەر ورەی خەڵک دانابەزێنێ، بە پێچەوانە توڕەیی و نەفرەتیان لەو رژیمە پەرە پێدەدات.
لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش به هەموو بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە و هاوسەنگەرانیان و ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین”.

REZA KABIلە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی رۆژی کورد کاک رەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند: شەری دو رۆژی رابردو له ناوچەی شنو که به داخەوە به کارەساتی شەهید بونی پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان کۆتایی پێهاتوە، جارێکی تر و ئەمجار به خۆێنی چەندین تێکۆشەری کوردستان. سلمێندرا که دۆخی ئێستای بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان پێویستی به هاوخەباتی و کاری هاوبەش و چروپڕی هەموو حیزبە کوردستانییەکان هەیە.”
لە درێژەی لێدوانەکەیدا رەزا کەعبی گوتی: “به بروای من رووداوی شنو ئەگەر پەیام، ئەزمون و بانگەوازێکی هەبێت ئەوەیە که با پێکەوە دۆخی ئەمروی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو هەستانەوە و بەرەو خەباتێکی جەماوەری و بەرەو گەشانەوە ببەین.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت