کۆماری ئیسلامی و گوتاری ڕۆژی جیهانیی قودس

0
95

نووسینی: فەرهاد، ل. ب

زیاترله سێ دە یەیه به بۆنەی هاتنی دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانەوه که لەلایه ن خومەینیەوە ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامییەوه به ناوی ڕۆژی قودس ناو نراوه، خۆپیشاندانی شانۆگەرییانە بۆ پشتیوانی له فلستینییەکان بەڕێوه دەچێ، ئەو ساڵیش هەمدیسان نمایش و مانۆڕێک بەڕێوه چوو. خۆپیشاندانی فۆڕماڵیتەی ئەمساڵ له هەلومەرجێکدا بەڕێوەچوو که له ناوخۆی دەوڵەتی خۆبەڕێوبەریی فلستین و تەنانەت له وڵاتی لوبنان که دووحیزبی دەستەڵاتدارو توندئاژۆ که پێشەنگی بەربەرەکانی لەگەڵ ئیسڕاییلن، هیچ چەشنه خۆپیشاندان و مەحکووم کردن و دژایەتی کردنێکی دەوڵەتی ئیسراییل نەکراو و ئەم ڕۆژه تایبەتەیان بەوپەڕی بێدەنگی و بێ هەڵویستییەوه تێپەڕ کرد. بەپێچەوانەوه ڕژیمی ئێران له دوای هاتنه سەرکاریەوه هەتا ئێستا، سەرەڕای بێ مەیلی و بەشداری نەکردنی زۆرینه یان بەشداری زۆرەملیانەی خەڵک لەو شانۆگەرییەدا، هه موو ساڵێک به شێوازی جۆراوجۆر وەک له ژێر گوشارنانی قوتابیانی تەمەن 7ساڵانەی پۆلی 1ی سەرەتاییەوه تا  زانکۆ و هەروەها هێنانی به زۆریی فەرمانبەرانی هەموو ئیداره وئورگانه دەوڵەتییەکان وتەنانەت کۆکردنەوەی هەموو سەربازه ئەرتەشی و سپایییەکان و بەسیجییەکان وهێزه نیزامیەکان، هەوڵی داوه ئەو بۆشایەی بەشداری نەکردنی زۆرینەی خەڵکی مەدەنی و هاووڵاتییان، به شێوەی نایاسایی و نادیموکراسییانه، پڕ بکاتەوه و نمایشێکی فۆرمالیته ومنداڵ خەڵەتێن سازبکا، هەر بەو شێوەی که له کۆریای باکوور دە یبینین.

کۆماری ئیسلامی هەمیشه به  وەڕێخستنی ئەو چەشنه مانۆڕ ونمایشه دیکتاتۆرانەی خۆی زۆر ئامانجی پێڕەو کردووه و لەوانه ده توانین ئاماژه بەو چەند نموونەیە بکەین:

 1- بەو خۆپیشاندانانه دەیهەوێ به خەڵکی ناخۆ و جیهان بسەلمێنێ که هەردەم دەوڵەتی ئێران و جەماوەرەکەی (که هەرگیز جەماوەرێکی ڕاستەقینه نەبووه و به گشتی پێکهاتووه له قوتابی کەم تەمەن  و زۆرلێکراو و به زۆر هێنراو و کارمەند و فەرمانبەری ئیداره و سەرباز و بەسیجی و سپایی حوکم لێکراو و دەستوور پێدراو و هێنراو بۆ خۆپیشاندان) له فکری خەڵکانی زوڵم لێکراو و خاک داگیرکراودایه و بۆ ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆیی هه موو نەتەوه ژێردەستە کان تێده کۆشێ و تێکۆشاوه، بەڵام هەموو خەڵکی به ئاگای ناوچه و جیهان به  بەڵگەی حاشاهەڵنەگرو وەک ڕۆژی ڕوون به رچاو، ئاگادارن که کۆماری ئیسلامی له سەرەتای هاتنه سەرکاریەوه بۆ نموونه هیچ ڕێز و ئیزنی خوانواندنی بۆ ئازادیخوازی ودەنگی ڕەوای نەتەوه ی کوردی ژێردەستی خۆی که به سەدان ساڵ سەرکوت وئاسمیله کراوه، دانەناوه و له هیچ چەشنه سەرکوت و کوشتن و بڕین و ترساندن و تۆقاندنی میللەتی کوردستانی ژێرچەپۆکە، درێغی نەکردووه و ئەوەی له دەستی هاتووه بەسەر میللەتی کوردی هێناوه، ئەوەتا هەر له سەرەتای هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئیسلامیەوه به دەستووری خومەینی فتوای جیهاد و پاشان هێرشی بەربڵاو کرایه  سەر خاکی کوردستان و ئەو هێرشانه هە تائێستا درێژەی بووه و هەروەها میلیتاریزه و ئاسمیلاسیۆنی بەربڵاو و دەست تێوەردانی جوغرافیای مرۆڤی و هەزاران زوڵم و زۆری دیکه. کەوابێ درووشمی پشتیوانی له خەڵکی فلستین جگه له چاوبەستن وهەڵفریواندنی ڕای گشتی هیچ شتێکی ترله گۆڕدانییه.

2- تەنانەت به ڕای زۆربه ی شارەزایانی دینی ئیسلام، کۆماری ئیسلامی تەنیا به کەڵک وەرگرتنی ئامرازی له دینی ئیسلام و هەڵگرتنی ئاڵای ئیسلامیگەری وەکوو ئامرازێک و به ئامانجی شەرعییەت بەخشین به دەستەڵاتەکەی تیدەکۆشێ و هەوڵ دەدا و هەروەها به بەرز ڕاگرتنی بۆنه ئایینیەکان و بۆ نموونه خۆپیشاندان و پشتگیریی نمادین و تەنانەت کردەیی له بزووتنەوه دەرەکییه ئیسلامییەکان له چوارچێوەی بەرژەوەندیی ناوچه یی خۆی، هەوڵ دەدا سەرنجی گشتی ناوخۆیی و دەرەکی به لاڕێدا ببات و تا ڕادەیەکیش لەو بوارەدا به ئامانجەکەی گه یشتووه، چونکه بمانهەوێ و نەمانهەوێ مرۆڤ زاتێکی ڕواڵەتبینی هەیە وئەوەی له به رچاوبێت,ئەوەده کاتە میلاک وپێوانه ی دادوه ری و, کۆماری ئیسلامی به باشی که ڵکی لەو سیاسه ته وه رگرتووه.ئه وە تا سە ره ڕای ئه و هه مووه کوشتن وئیعدام و ئه شکه نجه وزیندانی کردنی خەڵکی کوردستان وتەنانەت فارسه که ی خۆشی,خه ڵکانێک هه ن که پێیان وایه کۆماری ئیسلامی فریاره سی خاک وخەڵکی فلستینه ودژی چه وسانه وه وداگیرکه رییه,که هه ڵبه ت هه رگیزئه وشته له زاتی کۆماری ئیسلامیدابوونی نه بووه وبوونیشی نابێ،چون هه روه ک ئاماژه م پێکرد ڕژیم له ناوخۆی ئێراندا لانیکه م نیشانی داوه که هه موو خسڵه ته کانی یه ک دانه حکوومه تی دیکتاتۆری هەیە و تەنانەت ئێزنی هەڵبژاردنی جۆری جل وبەرگ له ئێراندا  به خەڵک نادا.

 3- له دەیەکانی پێشوودا ئیسراییلییەکان و جولەکەکان سەردەمی دامەزراندنی حکومەتی ئیسڕاییل و گەڕانەوەیان بۆ خاکی فلستین به پارەیەکی زۆر بەشێکی زۆر له خاکی ئیسڕاییلی ئەمڕۆیان له فلستینیەکان کڕییەوەو له بەرەوه فلستینیەکانیان دەخسته تەماحەوەو به  نرخێکی گران دۆنم به دۆنمی عەرزەکانیان لێ دەکڕین و هەڵبەت بەشێکیشی به زۆرداری ده کردرا و کابرای خاوەنی لێ دەردەکرا و خاکی ئیسراییل پەرەی دەستاندو ئەم ڕەوته له حاڵێکدایه که خاکی فلستین له پێشدا خاکی قەومی بەنی ئیسڕاییل بووە و ناویشی ئورشەلیم بووه و تەنانەت له کتێبی قورئاندا ئاماژه به میللەتی جوولەکه و قەومی بەنی ئیسراییل و شوێنی سەرهەڵدان و ژیانیان کراوه، ئەوەتا چەند ساڵ لەمه پێش که زنجیرەفیلمی یۆسفی پێغە مبه رله کاناڵی 1ی دەوڵەتیی ئێران  بڵاو بۆوه له چەندین سێکانسی فیلمەکەدا باسی شەجه رەنامه و باوک و باپیرانی یەعقووبی پێغەمبەرو قەومی بەنی ئیسراییل و وڵاتی ئورشەلیم و بەیتولموقەدەس کراوە، بەم جۆره حەقیقەتی ئیسراییل و میللەتی له قورئاندا باسکراوی ئیسراییل دانی پێدانراو مه شرووعییه تی ئیسراییل لەسەر خاکی  فلستین به سەنەدی قورئانی، به ڕەسمییەت ناسرا و دیسان سیاسەتی دژ بەیەک و یه ک بان و دوو هەوای ئێران له یەک نوقتەدا پێکەوه سەرشاخ بوون و له بنەڕەتەوە درۆ بوون و به درۆ بەڕێچوونی کۆماری ئیسلامی دیسان خۆی نواندەوه.

4- ئەوپەڕی گەندەڵی و شەڕەنگێزیی کۆماری ئیسلامی له کاتێکدا دەردەکەوێ که ڕژیم هەم پشتیوانی عەرەبه موسوڵمانەکانی دانیشتووی فلستین دەکا و له بەرانبەریشدا بەوپەڕی بێ شەرمی و به ئاشکرا پشتیوانی ڕژیمی بەعسی بەشار ئەسەد دەکا و تا ئێستاش کۆماری ئێسلامی پشتی بەرنەداوه؛ بەشار ئەسەدێک که دەستی له کوشتنی چەندسەدهه زار خەڵکی سووریەدا هەبووەو بۆته هۆی وێران بوونی تەواوی ئەو وڵاته و کۆچکردن و ئاوارەبوونی میلیۆنان کەسی دیکەش.

سەیر لەوه دایه که بەشار ئەسەدی برای گیانی گیانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنیا له 5 ساڵی ڕابردوودا، 500 قات زیاترله دەوڵەتی ئیسراییل خەڵکی بێ تاوانی کوشتووە و بێگومان ئیسراییل و ئەمریکا به هەزار ساڵی دیکەش ناتوانن ڕیکۆردی ڕێژەی کوشت وکوشتاری بەشار ئەسەدی جاش و جیرەخۆری ئێران بشکێنن، بەڵام خۆ کۆماری ئیسلامی بێجگه له بەرژەوەندی هیچ شتێکی بۆ گرینگ نیه و بۆ بەقا و مانەوەی خۆی له سەر دەستەڵات له هیچ چەشنه جنایەتێک خۆناپارێزێ.

5- خومەینی، ڕێبەری پێشووی ڕژیمی ئێران،  لەکاتی گەڕانەوەی له فەڕانسەوه بۆ ئێران و هەر له یەکه م لێدوانیدا له بەهەشتی زەهرا، ئاماژەی به هەنارده کردنی ئینقلابه ئیسلامیەکەی ده ستکردی خۆی و هاوڕێکانی دەکا و باس له بەرنامەی حکوومەتەکەی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ حکوومەته ناوچەیییەکان وەک ئیسراییل و تەنانەت ئەمریکای ده کا و (هەڵبەت له مانگی 6 ی 2016ی ئەمساڵدا ڕێکخراوی سیای CIAئەمریکا ئاشکرای کرد که خومەینی بەردەوام له ساڵەدکانی پێش شۆڕشی57و دواتریش، پێوه ندی لەگەڵ کارتێری سەرۆک کۆماری ئه مریکادا هەبووەو ئێستا نه ڕێسراوە نە پێچراوە شەقەی دێ، تەواوی جیهانی له دژی خۆی ڕاپەڕاندو برووسکەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێرانی لەگەڵ عێڕاق لێدا.

 لێدوانی ئەم دوایییانەی ئایەتوڵا مونتەزری ئاوا باسی لێدەکرد که گۆیا چووبوه لای خۆمەینی و هۆشداری پێدابوو که ئێمه تازه هاتوینەته سەر کار و وڵات ئێستا هێور نەبۆتەوه، نابێ هەرلە ئێستاوه که حکوومەت ساوا و ناسەقامگیره، تەواوی هێزه ناوچەیی و جیهانییەکان له خۆمان بکەین به دوژمن و خومەینی بێ کفایەتیش بەجێی لەبەرچاو گرتنی قسەکەی مونتەزری، لێی تووڕه دەبێ و له وڵامدا بەوپەڕی بێ مشوورییەوه دەڵێ: “شتی وانابێ وکوا ئه م قسه دنیا دەکاته دوژمن و له کۆتاییدا خومەینی ڕقی هەڵدەستێ و دەڵێ قەیناکه با تەواوی دنیا ببێته دوژمنمان (بەڵگه و فیلمی ئەم لێدوانەی ئایا یەکەم: مونتەزری هەر ئیستا له سەر تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان هەیە Yuotuob) وهەر ئەو بێمشووری وبێ لیاقەتییەی خومەینی ناشارەزا و  نەزان، دەبێته هۆی درووستبوونی شه ڕێکی ماڵوێرانکەر که تیایدا یەک میلیۆن کەس له خەڵکی ئێران بەکوشت دەچن، هەر ئەم حکوومەتەشه که دوای زیاتر لەدوو دەیه له شەڕی ئێران وعێراقدا، دەستی دۆستایەتی بۆ بکوژانی یەک میلیۆن ئێرانی شەڕی هەشت ساڵه درێژ ده کا و له گه ڵ سپای عێراقی په یمانی برایه تی و هاوکاری ده به ستێ و چه ک و سەرباز بۆ پشتیوانی کردنیان دەنێرێ.

 ئاشکرایه که لێرەشدا ڕژیم هەر بەرژەوەندی خۆی دەوێ، نەک دڵی سه دان هەزار دایکی جەرگ سووتاوی شەڕی هەشت ساڵه.

6- لەولاوه ئێران لەگەڵ ڕووسیه له کاتێکدا هاوپەیمانە که ڕووسیا بەدرێژایی مێژوو دەستدرێژی کردۆته سەر ئێران و خاک و نامووسی ئێرانییەکانی به تاراج بردووەو مێژوو پڕه له بەڵگەو سەنەدی لەو بابەتەوه حاشاهەڵنەگرە. بەڵام دیسان بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی چۆن حوکم بکا دەبێ وابێ، ئەوەتا لەم کاتەدا چون بەرژەوەندی حوکمی پێدەکا، پشتیوانیی حووسییه شیعەکانی یەمەن دەکا و له بەرانبەردا دوژمنایەتی لەگەڵ دەوڵەتی یەمەن ئەوە لە حاڵێکدایە کە به درێژایی مێژوو یەمەن هیچ زیانێکی بۆ ئێران نەبووە، بەڵام بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی گرێدراوه بەو کارتانەی کە وا مانەوەو لەسەر کار مانەوەی پێ مسۆگەر دەکا نەک گرێدراو به قازانجی میللەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت