١٣ کۆڵبەری تری کورد بوون بە قوربانیی سیاسەتی چەوساندنەوە لە کوردستان

0
624

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ١٠ی شەوی دووشەممە، ١٨ گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، كۆمەڵێك کۆڵبەری كورد، لە نزیك گوندی دزڵێی سەر بە باژێڕی مەریوان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و لە ئاكام دا ٤ كۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و بوون بە قوربانی و ٩ کەسی تریشیان بە تووندی بریندار بوون

شوناسی ئەو ٤ کۆڵبەرە کوردە کە بوون بە قوربانیی بێکاری و سیاسەتی چەوساندنەوەی ڕژیم لە کوردستان بیریتین لە:  “حاجی سەعید ئابەست کوڕی عەلی، تەمەن 53 ساڵان، ئەسعەد كەریمی کوڕی ڕەحمان، تەمەن ٤٠ ساڵان، مەحموود باخە کوڕی کەریم، تەمەن 40 ساڵان و عەدنان كەریمی، کوڕی حوسێن، تەمەن ٤٢ ساڵان” .

هەروەها شوناسی ٨ كۆڵبەری بریندداربووش بریتییە لە: “سۆران ئەلەنگوون، هاژووتوانی ئەو ترۆمبیلی تویوتایە بووە کە ئەو ڕووداوەی لێکەوتۆتەوە، عەبدوڵڵا ڕەسوڵی، کوڕی ئەمین، ئازاد یاسەمەنی، کوڕی حەبیبوڵا، مەحمود نادریان، کوڕی محەممەدڕەزا، عەبدوڵڵا باخە و ئومید باخە، کوڕی عەلی و برای یەکتری، شۆرش رەبانی، کوڕی عەبدووڵا، واحید شەریفی، و ئەحمەد ئابەست، کوڕی سەعید، ئەسعەد شەریفی، کوڕی غەفوور “

برینداربووانی ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگواستراون و دەگوترێ دۆخی سێ کەسیان نالەبارە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.