یه‌که‌مین وه‌رزنامه‌ی پیشه‌ی گه‌شتیاری کوردستان له ژێر ناوی “کۆڵه‌پشتی” به خاوه‌ن ئیمتیازیی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ید سه‌لمان حسه‌ینی و له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی “زێویه”، ڕه‌وانه‌ی بازاڕی چاپەمەنی کوردی کرا.
ئه‌م گۆڤاره له سه‌رجه‌م شار و پارێزگا کانی خۆرهەڵاتی کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه. بابه‌ته‌کانی یه‌که‌مین ژماره‌ی ئه‌م گۆڤاره بریتین له: ڕوانینێک له زمان و جل و به‌رگی کوردی، ساراڵ به‌هشتی کوردستان، حسه‌ینه کێوکه‌ن، گه‌شتیاری ڕه‌ش، کایه ناوچه‌ییه‌کانی هه‌ورامان، مارکێتینگی سه‌وز، ڕۆڵی پیشه‌ی ده‌ستی له په‌ره‌دان به گه‌شتیاری گونده‌کان، گه‌ڵاڵه‌ی ئیستاندارد کردنی ژێرخانه ئاوییه‌کان.
محه‌مه‌د سادق عه‌زیزخان، ڕزوان قه‌نبه‌ری، شه‌یدا عوزما، ئه‌میر سادقی، سۆران ئه‌حمه‌دی زاده و ئازاده مورادی نووسه‌رانی یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری گه‌شتیاری کۆڵهپشتین.