بە پرۆگرامی (کۆدی) بینەری رۆژی کورد بن

0
1227

کوردێکی نیشتەجێی وڵاتی سوید زۆربەی کاناڵە کوردییەکانی لە سەر پرۆگرامی Kodi داناوە و لە فایلێکی ڤیدیۆییدا چۆنییەتی داگرتن و ئەکتیڤ کردنی کاناڵەکان دەخاتە ڕوو.
هەڵۆ کەریم لاوێکی کوردی باشووری کوردستانە و لە وڵاتی سوید دەژی، شارەزایی لە دانانی پرۆگرامەکانی تیڤی و ئایتی هەیە، لە ماوەی ڕابردوو دا توانیویەتی لەسەر پرۆگرامی Kodi لیستێک بۆ کاناڵە کوردییەکان بکاتەوە و لە ئامێرێکی بۆکسی ئاندرۆید تیڤی، سەرجەم کاناڵە کوردییەکان لە رێی ئەنتەرنێت وەشانی خۆیان هەبێ و بە ئاسانی ببیندرێ.
کاناڵی رۆژی کوردیش لە ناو لیستی کاناڵە کوردییەکاندایە و بەشێوەیەکی باش بڵاو دەکرێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی رۆژی کورد هەڵۆ کەریم ڕایگەیاند:  من لە پرۆگرامی Kodi  دا کاناڵە گرنگەکانی جیهان و کوردستانم زیاد کردووە و دەکرێ لە رێی ئەنتەرنێت و بە ئامێرێکی ئاندرۆید بەرنامەکان ببینن. بەرنامەی یاری و وەرزشی و فیلمەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەناوی خۆم لە پرۆگرامی کۆدی دانداراوە و لە یەک دەقەدا زیاتر لە هەزار کەس سەیری بەرنامەکان دەکا. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکا کە ئەو پرۆگرامەی ئەو دروستی کردووە لە چین دەیفرۆشن بەڵام بۆ ئەو هیچ داهاتێکی نییە و تەنیا بە حەزی خۆی ئەو پرۆگرامەی دروستکردووە.
هەڵۆ کەریم لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا شێوازی داگرتن و چۆنییەتی ئەکتیڤ کردنی کاناڵەکان بە زمانێکی سادە باس كردووه‌

 

بۆ دانلۆکردنی پرۆگرامی Kodi بۆ ویندۆز و موبایل و سیستەمەکانی تر کلیک لە سەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە؛
http://kodi.tv/download/

هەروەها دەتوانن لە رێی ئەنتەرنێت لە پێگەی کاروان تیڤی لەو لینکەی خوارەوە بینەری کاناڵی رۆژی کورد بن،
http://karwan.tv/roji-kurd-tv.html

رۆژی کورد سپاسی هەر دوو بەرێزان هەڵۆ کەریم و کاروان تیڤی دەکا بۆ وەشان و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی رۆژی کورد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.