پێشمەرگەیەکی هونەرمەند لە دەرەوەی وڵات،، کۆچی دوایی کرد

0
893

بە پێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد”، پێشمەرگەیەکی هونەرمەند بە ناوی نەبی (دیاكۆ) زەندی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 30 دێسامبر، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

 نەبی زەندی پێشمەرگەی دێرین و هاوکات هونەرمەندێکی لێهاتوو و کارامە و برای دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە ناوەکانی ئەشرەف و سدیقی زەندی کە بە دەستی جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی لەدار دران.

 کۆچ کردوو، جیا لە خەباتی سیاسی، نیگارکێشێکی کارامە و هونەرمەندێکی دەست ڕەنگین بوو و لە هونەری نیگارکێشی کوردیدا، شوێن پەنجەی دیارە و سرووشتی کوردستان و هەروەها ئازارەکانی کورد لە تابلۆکانیدا ڕەنگی داوەتەوە و لە ڕێگای هونەری نیگارکێشیشەوە، ببوو بە زمانێک بۆ دەربڕینی ئازارەکانی کورد و کوردستان و هەروەها ناساندنی گەلی کورد.

12442820_1728657834013105_370398795_n

12442826_1728657844013104_1514280094_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت