کۆبوونەوەی شۆڕای تەناهی لەمەڕ ئاشتی لە سووریە هەڵوەشاوە

0
801

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 27ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، دانیشتنی تایبەتیی شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیار بوو شەوی ڕابردوو سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەپێوەندی لەگەڵ ئاگربەستی سووریا بەڕێوە بچێت، هەڵوەشایەوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئەلحەدس، بە گوتەی دەستەی نیووزلەندی کە بەرپرسیارێتی کاتیی شۆرای ئەمنییەت لە ئەستۆی ئەوانە، هەڵوەشانەوەی دانیشتنی شۆرا سەبارەت بە سووریا بەپێی داخوازیی ئەمریکا و ڕووسیا بووە.

لە حاڵێکدا کە ڕۆژی ڕابردوو موسکۆ ڕایگەیاندبوو ئامادەیە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە درێژ بکاتەوە و لە دەسەڵاتی خۆی بۆ پێبەندکردنی دەوڵەتی سووریا لە ڕاستەی بەکردەوەیی کردنی ئاگربەست کەڵک وەربگرێت، نوێنەری نیووزلەند کە بەرپرسی شۆرای ئەمنییەتە گوتی: ” بەپێی داخوازیی ئەمریکا و ڕووسیا دانیشتنی ئەمجارە بەڕێوە نەچووە”.

بڕیار بوو کە ئەندامانی شۆرای ئەمنییەت لە دانیشتنێکی تایبەتیدا وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر ئاگربەستی سووریا، گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و هێرشی هاوبەش لەدژی توندئاژۆکان لێک بدەنەوە.

ئەمریکا و ڕووسیا لە چەندڕۆژی ڕابردوودا لایەنی بەرانبەریان بە “کێشەسازی” لە ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار کردووە.

ڕووسیا هۆکاری هەڵوەشانەوەی دانیشتنی شۆرای ئەمنییەت بە ئەمریکا دەزانێت و گوتی: ئەمریکا پێی خۆش نییە شۆرای ئەمنییەت لە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە ئاگادار بێت.

هەروەها دەڵێت، ڕواڵەتی بابەتەکە وەها نیشان دەدات کە ئیمکانی نییە شۆرای ئەمنییەت لەگەڵ ئەم ڕێکەوتنە هاوڕا بێت چونکوو ئەمریکا نایەوێت شۆرا لە وردەکارییەکانی ڕێککەوتن ئاگادار بێت.

ڤیتالی چورکین، باڵوێزی ڕووسیا لە شۆرای ئەمنییەتدا گوتی: “بەڕێوەنەچوونی دانیشتنەکە بە هۆی دژایەتیی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی سەبارەت بە ئاگربەست بووە کە سێرگێی لاورۆف و جان کری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا لە ژنێڤ ئامادەیان کردبوو.

لە لایەکی دیکەوە سامنتا پاور، باڵوێزی ئەمریکا لە شۆرای ئەمنییەتدا گوتی: “دەوڵەتی ئەمریکا لە ئێستادا لەسەر جێبەجێ کردنی ئاگربەست بەتایبەت لە بواری گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە خەڵکی سووریا تەرکیز دەکات. ئێمە ناتوانین لەگەڵ ڕووسیا هەموو زانیارییەکان لەبەردەستی شۆرای ئەمنییەت دابنێین چونکوو باری ئەمنیی ڕەچاوکراو بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکە دەکەوێتە مەترسییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت