ڕۆژی کورد: بڕیارە سبەی شەممە 22ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، به مهبهستی مهحكوم كردنی له سێدارهدانی لاوانی كورد به دهست ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە شاری ڤیەن ـی پێتەختی وڵاتی ئوتریش ڕێپیوانێک بەڕێوە بچێ.
ئەو ڕێپێوانە به هاوكاریی هێز و لایهنه كوردستانیهكانی دانیشتووی شاری ڤیەن بەڕێوە دەچێ.
کات: شهممه ڕێككهوتی ١٣.٠٨.٢٠١٦
كاتژمێر ١٨:٠٠
شوێن: Graben 21, 1010
لە ماوەی ٢ حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە 60 لاوی کورد بە تاوانی سیاسی، ئایینی و تاوانگەلی تر لە کوردستانی ئێران لە سێدارە دراون.
تا ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان و لە باژێڕی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی ئەو لەسێدارەدانانە بەڕێوە چووە.