كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دووكاندارانی شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و ورمێ

0
734

گوشاری فەرمانگەی باج ـی پارێزگای ورمێ لەسەردوکانداران بۆ دانی باجی زیاتر، ناڕەزایەتیی دوکاندارانی دوو باژێری نەغەدە و ورمێ ـی لێکەوتەوە.

ڕۆژی کورد: به‌پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دووكاندارانی شارەكانی نەغەدە و ورمێ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ زیادكرانی باج، مانیان گرتووە و لە ماوەی حەوتووی رابردوودا لە به‌رامبه‌ر بینای پارێزگاریی ورمێ كۆبوونەوە.

دووکاندارە ناڕازییەکانی شارەکانی نەغەدە و ورمێ له‌م كۆبوونه‌وه‌‌دا ڕایانگه‌یاند، ئه‌م ماوه‌یه‌ بارودۆخی بازاڕ زۆر نالەبارە و ئیدارەی باج ـیش گوشارێکی زۆریان بۆ دێنێ و هەڕەشەی ئه‌وه‌یان لێ دەكات كە ئه‌گه‌ر بێت و ماڵیات نەدەن، لەگەڵیان بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئەم كاسبكارانە هەروەهاجه‌ختیان كردووە كە ئه‌گه‌ر ئه‌م گوشارانه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیرێت، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی دووكانەكانیان دادەخەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت