کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەدژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد, لە هەولێر پێکدێت

0
732

ڕۆژی کورد: لاوانی کوردستانی ڕۆژهەلآت و ڕۆژئاوا لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە هاووڵاتیان و هاونێشتمانیان دەکەن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە دژی لەسێدارەدانی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتت لە لایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە، بەشداری بکەن.

بڕیارە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی سبەی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە لایەن لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێری پێتەختی کوردستانی باشوور، بەڕێوە بچێ.

ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بە مەبەستی مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی لاوانی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە دەچێ.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەپێی ئامارەکان ٥٥ لاوی کورد بە تاوانی ساختە و ناڕاست و هەروها بێ هەبوونی ئیزنی پارێزەر و دادگایی کرانێکی درووست، لە لایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە لە سێدارە دروان.

بۆ زانیاریی زیاتر و هاوئاهەنگی لەمەڕ ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە دەتوانن پەیوەندی بەو ژومارانەوە بگرن.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هادی عەزیزی 05033618899

 ڕۆژاوای کوردستان، ئارمانج ئەمین 07502336532

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.